شبكة لالش الاعلامية

نۆژداران 232 ددان “ب چەکوچ و دەرنەفیزى” بۆ کوره‌كى هەلکێشا

نۆژداران 232 ددان “ب چەکوچ و دەرنەفیزى” بۆ کوره‌كى هەلکێشا

خەندان- 

لە نەشتەرگەرییەکی ناوازەو دەگمەندا پزیشکەکانی هندستان 232 ددانیان بۆ مێردمنداڵێک دەرهێناو چارەسەری ددانە زۆرەکانیان بۆ کرد.

ئەو مێردمنداڵە ناوی ئاشیک جافای-یەو خەڵکی گوندێکی هەژارنشینی هندستانە، ماوەی 18 مانگ بەهۆی زۆربوونی ئازاری ددانەکانیەوە ناڵاندوویەتی، بەڵام بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری پزیشکییەوە لە گوندەکەیاندا، هیچ چارەسەرێکی بۆ ئەنجام نەدراوە.

دواتر ئەو گەنجە رەوانەی نەخۆشخانەیەکی مۆمبای دەکرێت بۆ ئەوەی چارەسەری بۆ بکەن و ئازارەکەی ریشەکێش بکەن، دوای ئەوەی لەڕێگەی چەکوش و دەڕنەفیزەوە نەشتەرگەرییەکە ئەنجام دەدەن، 232 ددان لەنێو دەمی مێردمنداڵەکە دەردەهێنن.

پزیشکەکان ئاشکرایانکردووە کە زۆرێک لەو ددانە بچووکانە لەشێوەی کریستاڵ لەنێو دەمی ئەو مێرد منداڵەدا دەرکەوتبوون کە هاوشێوەی ددانی بچووک بوون و پێکهاتەی “مینا”یان لە خۆگرتبوو، لە ئەنجامدا شانە بوون و دەبوون بە ددان.

لەکۆتاییدا پزیشکەکان ئەوەیان ئاشکراکردووە کە ئەو ددانەی باش نەبوون و پێویست نەبوون لەڕێگەی چەکوش و دەڕنەفیزەوە دەرهێنراون و چارەسەری کۆتایی بۆ ئەو نەخۆشە ئەنجام دراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کچەکێ بۆ خوە رزگارکرنێ ژ نەخوشیەکێ دەمێ ٢١ رۆژان نان نەخوار

Lalish Duhok

پیرترین ژن وه‌غه‌ركر 

Lalish Duhok

٥٤ دەستێن بڕی یێن مرۆڤان ل ناڤچەیەکا ڕووسیا هاتنە دیتن

Lalish Duhok