شبكة لالش الاعلامية

زارۆكه‌كێ دى يێ سووریا دنیايێ دهەژينت

زارۆكه‌كێ دى يێ سووریا دنیايێ دهەژينت

خەندان92482016_3782C7AF00000578-0-image-a-28_1471953745933

پاش تێپەڕبوونی تەنها شەش ڕۆژ بەسەر بڵاوبوونەوەی وێنەی منداڵێكی سوری بەناوی عومران داقنیش كە لە شاری حەلەبی سوریا بەهۆی بۆردوومانێكەوە بریندار بوو، دوێنێ چەندین وێنەی ژمارەیەك منداڵی سوری هاوشێوەی ئەوانەی عومران بڵاوكرانەوە.

وێنەكانی هەفتەی ڕابردوو عومران جیهانی هەژاند، ئەو منداڵەی پاش بۆردومانكردنی ماڵەكەی لەلایەن فڕۆكەكانی ڕژێمەكەی ئەسەدەوە بریندار بوو، بەڵام واپێدەچێت ئەو منداڵە یەكەمین و دواهەمین قوربانی جەنگی ناوخۆی سو
ریا نەبێت، بەو پێیەی دوێنێ سێشەممە و لە شەڕێكی دیكەی نێوان سوپاكەی ئەسەد و شۆڕشگێڕانی سوریادا لەشاری دومای سوریادا دوو منداڵ كوژران و چەندینی دیكەش بریندار بوون، لەئێستاشدا وێنەی ئەو منداڵانە لە نەخۆشخانەیەكی نزیك ئەو شارە بڵاوكراونەتەوە.

Eyes that have seen too much: Yet more harrowing pictures have revealed the horrors children are facing in Syria as the civil war rages on
شاری دوما كەلەژێر كۆنتڕۆڵی شۆڕشگێڕانی سوریادایە، ڕووبەڕووی هێرشی سوپای ڕژێمی سوریا بووەوە، لەو شەڕەشدا جارێكی دیكە منداڵان بوونە قوربانی. لە وێنەكاندا چەند منداڵێك لەكاتی تیماركردندا دەردەكەون كە جەستەیان بە خوێن و خۆڵی دارو پەردووی ماڵە ڕووخاوەكانیان داپۆشراوە، هەندێكیان دەگرین و هەندێكی دیكەشیان وەك عومران بێدەنگ و بێ هیچ كاردانەوەیەك ماونەتەوە كە وەك ئەوەی تووشی شۆك بووبن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەزنترین کێڤریشک ل جیهانێ هاتە دزین

Lalish Duhok

ل هەولێرێ ئاهەنگا هه‌ڤژينيێ بۆ 107 بوک و زاڤايان دئ ئێته‌ كرن

Lalish Duhok

چێلسی راهێنەرێ خۆ دویرئێخست

Lalish Duhok