تسۆنامی هه‌ره‌شێ ل ئیسپانیا و پورتوگال دكت
وشه
زانایان هۆشداری ده‌ده‌ن له باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی روودانی تسۆنامی له كه‌ناراوه‌كانی وڵاتانی ئیسپانیا و پورتوگال و رای ده‌گه‌یه‌نن، روودانی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی تسۆنامی له‌و ناوچه‌یه‌دا بێگومانه و بابه‌ته‌كه ته‌نیا به كاته‌وه په‌یوه‌سته.
له فیلمێكی دۆكیۆمێتاریی نوێ‌دا زانایان ئاشكرای ده‌كه‌ن، كه ئه‌و ناوچه‌یه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداری روودانی كاره‌ساته‌كه‌ی له‌سه‌ره و ئه‌گه‌ر بێ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ بكرێت روو بدات، ئه‌وا لانی كه‌م هه‌زار و 200 كه‌س ده‌بنه قوربانی.
ئه‌وان ئه‌و تسۆنامییه چاوهڕوانكراوهیان به كاره‌ساتێكی تری سه‌ده‌ی 18 چوواندووه، كه له‌و كاته‌دا له پورتوگال رووی دا و پێیه‌وه زیاد له 10 هه‌زار كه‌س بوونه قوربانی.
ئه‌م هۆشدارییه‌ی زانایان له‌میانه‌ی فیلمێكی دۆكیۆمێنتارییهوه بوو به ناوی “La Gran Ola” كه تێیدا ئاماژه‌یان به‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌یه دا كه له‌سه‌ر ناوچه‌ی كه‌نداوی كادیز هه‌یه، ئه‌و ناوچه‌یه ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیارییه و به‌رده‌وام سه‌ردانكه‌ری هه‌یه.
زانایانی بواری بوومه‌له‌رزه‌ی ده‌ریا و تسۆنامی روونی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و تسۆنامییه ئه‌گه‌ر روو بدات، جگه له كردنه قوربانی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك، هاوكات هه‌ڕه‌شه له ژیانی ژماره‌یه‌كی زۆری تری دانیشتوانی ناوچه‌كانی تریش ده‌كات، به هۆی پچڕاندنی كاره‌با و رێگرتن له گه‌یشتنی ئاو و خۆراك پێیان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
