مفايێن كالكێ ليمۆنێ بۆ پيستى
وێستگە ستایل-
ئاشكرایه گوشراوی لیمۆ ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین C و ئه‌مه‌ش بۆ جوانكردنی پێست و پارێزگاری كردنی له گه‌شاوه‌یی به‌سووده له هه‌مان كاتدا توێكڵی لیمۆ چه‌ندین سوودی هه‌یه، ده توانیت توێكڵی لیمۆ بیخه‌یته به‌ر تیشكی خۆر هه‌تا ئه‌و كاته‌ی وشك ده‌بێته‌وه و دواتر بیهاڕیت و بیكه‌یت به بۆدره و ئه‌م سوودانه‌ی لێ وه‌ربگریت بۆ پێستت .
1- ماسكی توێكڵی لیمۆ و شیر:
بۆدره‌ی توێكڵی لیمۆ له‌گه‌ڵ یه‌ك فنجانی خواردنه‌وه‌ی قاوه ” شیر” ی فرێش تێكه‌ڵاوی یه‌كتر بكه له‌ڕێی پارچه‌یه‌ك لۆكه‌وه ئه‌م گیراوه‌یه له پێستت بده و ماوه‌ی نیو كاتژمێر به پێستته‌وه بیهێڵه‌ره‌وه دواتر به ئاوی سارد ڕوخسارت خاوبێن بكه‌ره‌وه ده‌توانت ڕۆژانه ئه‌م ماسكه بۆ پێستت به‌كاربهێنیت بۆ ئه‌وه‌ی پێستت گه‌شاوه و ڕون بێت.
2- ماسكی توێكڵی لیمۆ و ئاوی گوێزی هندی:
یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره له پاوده‌ری توێكڵی لیمۆی وشككراو تێكه‌ڵاوی یه‌ك فنجان ئاوی گوێزی هندی بكه ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر به پێستته‌وه بیهێڵه‌ره‌وه زۆر به‌سوود ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری زیپكه ، ده‌توانیت ئه‌م ماسكه بۆ ماوه‌ی یه‌ك شه‌و به پێستته‌وه بیهێڵیته‌وه بێ ئه‌وه‌ی زیان به پێست بگه‌یه‌نێت.
3- ماسكی توێكڵی لیمۆ له‌گه‌ڵ خه‌یار و ئاوی گوڵ:
له‌ناو توێكڵی لیمۆدا ترشی ئه‌لفا هایدرۆكسی هه‌یه كه توانای سپی كردنه‌وه‌ی پێستی هه‌یه و ئه‌و كاته‌ی پاوده‌ری لیمۆ له‌گه‌ڵ پارچه‌یه‌ك خه‌یار و سێ كه‌وچكی گه‌وره له گوڵاو تێكه‌ڵاو ده‌كه‌یت ئه‌وه ده‌بێته ماسكێی سروشتی زۆر به‌سوود بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پێست به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا سێ جار به‌كاریبهێنیت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
