شبكة لالش الاعلامية

چەند رێنما بۆ پاراستنا پێستى ل شەڤان دا

چەند رێنما بۆ پاراستنا پێستى ل شەڤان دا

ئێن ئارتى 2:

بە مەبەستی پارێزگاری کردن لە پێست لە وەرزی بەهار و هاویندا پێویستە شەوان کرێم و سوراوی شێدارکردنەوە بەکاربێت، هەروەها دەتوانیت لە ڕێگەی هەنگوینەوە ماکیاژەکەت لێبکەیتەوە بە مەبەستی پێستێکی تەندروست.

ماڵپەڕی “boldsky” چەند ڕێنماییەکی خستووەتە ڕوو.

بە مەبەستی پارێزگاری پێست لە وەرزە گەرمەکاندا پێویستە شەوان بەر لە خەوتن هەمیشە ماکیاژ لێبکرێتەوە، پێویستە بەرهەمی زۆر باش بەکاربێت بۆ لێکردنەوە یاخود دەتوانیت لە ڕێگەی زەیتی گوێزی هیندییەوە ماکیاژەکەت لێبکەیتەوە، یاخود دەکرێت هەنگوین بەکاربێت بۆ لێکردنەوە.

پاش لێکردنەوەی ماکیاژەکەت بە ئاوی شلەتێن دەموچاوت بشۆ و ماسکی ماست ئەنجام بدە کە دژە دروستبوونی بەکتریایە و پێست لە زیپکە پاک دەکاتەوە، هەروەها دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و پێست دەگەشێنێتەوە.

بۆ ڕزگاربوون لە پێستە مردووەکان و پاکبووەنەوەی پێست پێویستە بەردەوام ماسکی شەکر ئەنجام بدرێت، بە تێکەڵکردنی لەگەڵ زەیتی گوێزی هیندی و هەنگویندا.

بەکارهێنانی تۆنەر زۆر گرنگە بۆ ڕێکخستنی ترشی سەر پێست هەروەها پێستی مل، بە تایبەت تۆنەری ئالۆڤێرا کە پێست لە سووتان دەپارێزێت، هەروەها بەکارهێنانی کرێمی شێدارکردنەوە زۆر گرنگە هەروەها پێویستە شەوان سوراوی شێداکردنەوە بۆ لێو بەکاربهێنرێت.

تەندروستترین شێوازی خەوتن بۆ پارێزگاری پێست خەوتنە لە سەر پشت، چونکە لە کاتی بەرکەوتنی پێست لەگەڵ سەریندا دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپکە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ھەفتيا داھاتى ژیان لسەر ئه‌ردى دێ ب داوى ئێت 

Lalish Duhok

مفايه‌كێ دارچينێ ئاشكه‌را دبت 

Lalish Duhok

درێژترین توويا كوردستان ببینه‌

Lalish Duhok