شبكة لالش الاعلامية

مفايێن ساخله‌مێن جووتنا به‌نيشتى 

مفايێن ساخله‌مێن جووتنا به‌نيشتى 
 ئێن ئارتى2:
بنێشت جواین جگە لە ئارامکردنەوەی مێشک، سوودی بۆ کرداری هەرس و پاککردنەوەی زمان و پوک هەیە لە بەکتریای زیان بەخش.

ماڵپەڕی “سۆمەریە” لە هەواڵێکدا ئاماژە بە سوودە تەندروستییەکانی بنێشت جوین دەکات، کە دەبێتە هۆی چالاککردنی کرداری هەرس و لەناوبردنی میکرۆبی زیان بەخش لە دەمدا، جگە لەوەش هۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەی کێشی جەستە و بەهێزکردنی ماسولکەکانی ڕووخسار.

باشترین بنێشت ئەو جۆرانەن کە ڕێژەی شەکریان تێیدا کەمە، چونکە ڕێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی رێژەی شەکر لە خوێندا، هەروەها ئەو کەسانەی کە ئارەزووی خواردنیان کەمبووەتەوە دەتوانن بنێشت بجون کە هەستی برسێتی دەبەخشێت و ئارەزووی خواردن زیاد دەکات.

ئەو کەسانەی کە جگەرە دەکێشن بۆ بۆنخۆشکردنی دەمیان دەتوانن بنێشتی بۆنداری کەم شەکر بجون، ئەو کەسانەشی کە کێشەی کرداری هەرسیان هەیە لەدوای ژەمەکانی نان خواردن بنێشت بجوون.

جوینی بنێشت جگە لەم سوودانە سوودی بۆ گوێی ناوەڕاست هەیە، کە یارمەتیدەرە لە کردنەوەی کەناڵی ئیستاکیوس و هەوکردنی گوێ کەم دەکاتەوە، مێشک ئارام دەکاتەوە و هەستی توڕەی و دڵەڕاوکێ ناهێڵێت.

بەڵام جگە لەم سوودانە ئەگەری هەیە جوینی بنێشت بۆ ئەم کەسانە زیانبەخشبێت، ئەو کەسانەی کە کێشەی ئازاری گەدەیان هەیە، ئەو کەسانەی کە ئاوسانی سک و هەوکردنی ڕیخۆڵەیان هەیە، ڕێژەی ئازار و هەوکردنەکە زیاد دەکات بەهۆی کرانەوەی دەم و چوونە ژورەوەی هەوا بۆناو سک.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پسپۆره‌كێ خوارنێ: پەنیر و ژاژیێ كوردی چه‌ندین مفایێن خۆ هه‌نه‌.

Lalish Duhok

نه‌ته‌وه‌یێن ئێكگرتى:هه‌يڤا داهاتى هژمارا ئاكنجيێن جیهانێ دێ گه‌هته‌ 8 ملیار كه‌سان

Lalish Duhok

ل سالا 2040ێ ترومبێلێن گاز و پانزینێ ل ڤی وه‌لاتی دێ هێنه‌ قه‌ده‌غه‌كرن

Lalish Duhok