شبكة لالش الاعلامية

پیادا بله‌ز، تەمەنى درێژ دکت 

پیادا بله‌ز، تەمەنى درێژ دکت 

رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە خێراکردنی هەنگاوەکانی پیادەڕەویت، تەمەنت درێژدەکات.

توێژەرەکان لە ئوسترالیا بوون و پشتیان بە داتا و بەرەنجامەکانی 11 توێژینەوەی پێشوو بەستووە کە لە بەریتانیا لەسەر پەنجا هەزار کەس ئەنجامدراون لەنێوان ساڵانی 1994 و 2008.

لە ئەنجامدا دەرکەوتووە پیادەڕەوی بە خێرایی مامناوەند مەترسی مردن بە راددەی 20% کەمدەکاتەوە، کەچی لەگەڵ خێراکردنی هەنگاوەکاندا مەترسی مردن بە راددەی 25% کەمدەبێتەوە.

توێژەران هەمان ئەنجامیان بەدەستهێناوە سەبارەت بە رۆڵی پیادەڕەویی خێرا لەسەر کەمکردنەوەی مەترسیی مردن بە نەخۆشییەکانی دڵ.

مەبەست لە پیادەڕەویی توند ئەوەیە کەسەکە لە کاژێرێکدا 5-7 کیلۆمەتر بەپێ ببڕێت، ئەوەش بەپیی ئاستی لێهاتوویی جەستەیی کەسەکە.

ئەگەر درێژیی ماوەی پیادەڕەوییەکەت نازانی، ئەوە هەناسە توندبوون و ئارەقکردنەوە دوو نیشانەی گرنگن لەسەر ئەوەی بە رەوتێکی خێرا پیادەڕەویی دەکەی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رشتنا فرمێسکا ل مرۆڤى دا ئه‌ڤ کاریگەريه‌ هەیە!

Lalish Duhok

بڤى جۆرى باوه‌ريا زه‌لامى ب دەست ڤه‌ بينە

Lalish Duhok

تەلەسكۆپه‌كێ نوو دگه‌هيته‌ دوورترین خالا عه‌ردى  

Lalish Duhok