شبكة لالش الاعلامية

پیسبوونا ھەوايى دبتە ئه‌گه‌رێ سستبوونا دلى؟

پیسبوونا ھەوايى دبتە ئه‌گه‌رێ سستبوونا دلى؟
خەندان- 

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ بەرکەوتنی تەنانەت ئاستی نزمی پیسبوونی ھەوا ڕەنگە ببێتە ھۆی چەند گۆڕانکارییەکی ھاوشێوەی قۆناغە سەرەتاییەکانی دروستبوونی سستبوونی دڵ.

بەپێی پێناسەی کۆمەڵەی پزیشکانی دڵی ئەمریکی سستبوونی دڵ بریتیە لەوەی دڵ بەشێوەیەکی باش خوێن نانێرێت بۆ بەشەکانی لەشی مرۆڤ.

لێکۆڵینەوەکە، کە لەلایەن لێکۆلەرانی زانکۆی شازادە ماری لە بەریتانیا ئەنجامدراوە، و تێیدا چوار ھەزار کەس بەشدارییان تێداکردووە، دەریخستووە ئەو کەسانەی لە نزیک شەقامە پڕ لە ژاوەژاو قەرەباڵغەکان دەژین بەتێکڕایی زیاتر تووشی سستبوونی دڵ دەبن، ئەوەش بەبەراورد لەگەڵ ئەوانەی لەو ناوچانەدا دەژین کە ئاستی پیسبوونی ھەوای کەمترە.

ئەم ئەنجامانە سەرەڕای ئەو فاکتەیە کە بەشداربوانی لێکۆڵینەوەکە ڕووبەڕووی چەند ئاستێکی پیسبوونی ھەوا کراونەتەوە کە نزمتربووە لە ئاستە ڕێگاپێدراوەکانی بەریتانیا.

لێکۆڵەران داوایان لە حکومەتی بەریتانیا کردووە کە بە زووترین کات ئاستەکانی پیسبوونی ھەوا کەمبکاتەوە.

لێکۆڵەران بۆیان دەرکەوتووە پەیوەندییەکی ڕوون ھەیە لەنێوان پیسبوونی ھەوا، و گەورەبوونی دڵ و ناچالاکبوونی دڵ و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، و ئاستی کۆلیسترۆڵ، و جەختیانکردووەتەوە کە پیسبوونی ھەوا فاکتەرێکی مەترسیدارە بۆ تەندروستی دڵ.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

10 دەربڕین زه‌لامان دڤێن ژ هه‌ڤژينێن خۆ گوهـ لێ ببن

Lalish Duhok

شاجوانا عێراقێ بۆ سالا ٢٠١٧ێ هاتە هەلبژاردن

Lalish Duhok

بوچی پێدڤیە بەرچاڤکێن دژی رۆژێ بکەینێ؟

Lalish Duhok