پسپۆرهكى ئەمریکی بۆ دهیك و بابان:زارۆكان ژ ياريێن ئهلكترۆنى دووربكن
رووداو – هەولێر
بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵ، دەستەی پزیشکانی پسپۆری منداڵانی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، دەبێت منداڵان هانبدرێن لەم پشووەدا زۆرتر گرنگی بە یاری، بووکەڵە و ئامێرە دەستکردەکان بدەن و کەمتر رووبکەنە یارییە ئۆنلاینەکان.
ئالان مێندێلسۆن، پسپۆری منداڵان لە نیویۆرک دەڵێ، زۆرێک لە دایک و باوکان هەن رێگە بە منداڵەکانییان دەدەن، بۆ بەسەربردنی کاتە بەتاڵەکانییان یارییە ئەلکترۆنی و ئۆنڵاینەکان بکەن، بەڵام باوان دەبێت بزانێت، ئەو بووكەڵە و یارییە دەستکردانە باشترین جۆری یارین بۆ منداڵان.
دەستەی پزیشکە پسپۆرەکانی منداڵان لە ئەمریکا توێژینەوەیەکییان ئەنجامداوە و بۆیاندەرکەوتووە، دوورخستنەوەی منداڵان بەتایبەتیش منداڵانی خوار پێنج ساڵ، لە یارییە ئەلکترۆنیی و ئۆنلاینەکان، کاریگەری ئەرێنی لەسەر لایەنی تەندروستی و دەرووندروستیان بەجێدەهێڵێت.
ئالان مێندێلسۆن، پسپۆری منداڵان لە نیویۆرک دەڵێت: “زۆر پەیاممان هەن لەم توێژینەوەیەدا، زۆرێک لە دایک و باوک هەن رێگە بە منداڵەکانییان دەدەن بۆ بەسەربردنی کاتە بەتاڵەکانییان یارییە ئەلکترۆنی و ئۆنلاینەکان بکەن و پێیانوایە ئەمە سوودی بۆ منداڵەکەیان هەیە، بەڵام ئەمە بۆچوونێکی تەواو هەڵەیە، باوان دەبێت بزانێت ئەو بووكەڵە و یارییە دەستکردە کلاسیکییانە باشترینن جۆری یارین بۆ منداڵان”.
ئەنجامدانی یارییە ئەلکتۆرنی و ئۆنلاینەکان لەلایەن منداڵانەوە، نەک تەنیا پزیشکانی نیگەرانکردووە، بەڵکو کاریکردووەتەوە سەر فرۆشگەکانی فرۆشتنی بووکەڵە دەستکردەکانیش، وەک خاوەن فرۆشگەیەکی فرۆشتنی بووڵەکەکان دەڵێت، ئەو یارییە ئەلکترۆنییانە دەبنەهۆی دوورخستنەوەی منداڵان لە کۆمەڵگە و گۆشەگیربوونییان.
ئێریکا ئڤێرس، خاوەی فرۆشگەی فرۆشتنی بووکەڵە دەڵێت: “ئێمە نزیکەی 26 ساڵە کاری فرۆشتی یاری منداڵان دەکەین، بەڵام ئێستا دەبینین کە یارییە ئەلکترۆنییەکان خواستێکی زیاترییان لەسەرە بە بەراورد بەو یارییە کلاسیکیانە، ئێمە زۆر هەوڵمانداوە ئەو یارییانەی دروستیاندەکەین و دەیانفرۆشین جیاواز و مۆدێرن بن. من پێموایە ئەو یارییە ئەلکترۆنیانە، منداڵان گۆشەگیردەکەن و لە ژینگەی دەورووبەر دووریاندەخەنەوە”.
لە چەندین توێژینەوەی دیکەیشدا هاتووە، ئەو منداڵانەی یارییە ئەلکترۆنییەکان دەکەن، زیاتر تووشی گرفتە تەندروستییەکان دەبنەوە بەتایبەت گرفتییان لە فێربوون و قسەکردن دەبێت، جگە لەمانەش یارییەک ئەلکترۆنییەکان هۆکان بۆ قەڵەوبوون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
