شبكة لالش الاعلامية

کارڤه‌دانێن ڤه‌گوهاستنا یاریا عێراقێ و ئیماراتێ

کارڤه‌دانێن ڤه‌گوهاستنا یاریا عێراقێ و ئیماراتێ

رووداو دیجیتاڵ

گواستنەوەی یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئیمارات، لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 کە بڕیاربوو رۆژی 24ـی ئەم مانگە لە بە‌غدا بکرێت، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

رۆژی چوارشەممە فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان فیفا، لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا گواستنەوەی یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی لە بەغداوە بۆ یاریگەیەکی بێلایەن راگەیاند، بەپێی راگەیێنراوەکەش هۆکاری بڕیاردان لەبارەی گواستنەوەی یارییەکەوە ئەو هێرشە مووشەکییانەیە کە چەند رۆژێک لەمەوبەر کرانە سەر هەولێر.

ئەم بڕیارەی فیفا کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و عێراق لە بڕیارەکە ناڕازییە، لەکاتێکدا دوای 20 ساڵ جارێکی دیکە عێراقییەکان خۆیان ئامادەکردبوو یارییەکی نێودەوڵەتی و فەرمی لە یاریگەی خۆیاندا ببینەوە.

عەدنان درجال، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کە لە هەمان کاتتدا سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراقە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی ” بڕیارەکە بۆ ئێمە زۆر جێگەی شۆک بوو، تووشی سەرسوڕمان بووین کاتێک گوێبیستی ئەو بڕیارە بووین، لەکاتێکدا ئێستا بەغدا بەشێوەیەکی تایبەت و عێراقیش بەشێوەیەکی گشتی لە رووی ئەمنی و سیاسییەوە لە بارودۆخێکی زۆرباشدان و هەموو ئامادەکارییەکی تێدایە بۆ ئەوەی، یارییەکە بەشێوەیەکی زۆرباش بەڕێوەببەین و دوای زیاتر لە 20 ساڵ لەنێو هاندەرانمان یاری بکەینەوە.”

سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق زیاتر گوتی ” دوای ئەو بڕیارە پەیوەندیمان بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، بەشێک لە بەرپرسانی فیفا و بەرپرسانی یەکێتییە وەرزشییەکانی کەنداو کردووە، بۆ ئەوەی پاڵپشتیمان بکەن لە گەڕاندنەوەی ئەو مافە بۆ عێراق، لێرەوە داوا لە برایانم لە یەکێتیی تۆپی پێی ئیماراتی دەکەم، هەڵوێستی خۆیان بنوێنن و بەفەرمی داوابکەن کە ئەوان ئامادەن لە عێراق یاری بکەن، لەکاتێکدا ئیمارات یەکێک لەو وڵاتانە بووە پاڵپشتێکی بەهێزی عێراق بووە بەتایبەتیش لە پرسی میوانداریکردنی جامی کەنداودا.”

عەدنان درجال دەڵێت ” رۆژی هەینی یاریی دۆستانەی نێوان عێراق و زامبیا لە بەغدا دەکرێت، پشتبەخوا بەشێوەیەکی زۆر سەرکەوتوو یارییەکە بەڕێوەدەبەین و ئەوەش دەبێتە پەیامێک بۆ هەموو ئەوانەی ترسیان لە یارییکردن لە عێراق هەیە.”

میدیای عێراق دەڵێت ” ئەگەر عێراق یارییەکە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بکات، 250 هەزار دۆلار لەسەر یەکێتیی تۆپی پێی عێراق دەکەوێت، لەکاتێکدا خەرجییەکانی هەڵبژاردەی عێراق و ئیماراتیش لەسەر عێراق دەبێت.”

بڕیاری فیفا کاریگەرییەکی خراپی لەسەر یاریزانەکانی هەڵبژاردەی عێراق جێهێشتووە، یاریزانەکان رۆژی چوارشەممە بە دەروونێکی خراپەوە بەشدارییان لە مەشقەکانی هەڵبژاردەکەدا کردووە و ناڕازین لەو بڕیارەی کە بۆ گواستنەوەی یارییەکان دراوە.

ئەمجەد عەتوان، یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق لەبارەی ئەو بڕیارەوە نووسیوویەتی ” بۆ من جێگەی سەرسوڕمان نەبوو کە ئەو بڕیارەدرا، لەکاتێکدا لەگەڵ ئەم بڕیارە نادادپەروەرانەی فیفا لە دژی عێراق راهاتووین، بەڵام وەک یاریزانەکان لەنێو یاریگەدا وەڵاممان دەبێت، بۆ ئەوەش پێویستیمان بە پاڵپشتی هاندەران و میدیا هەیە.”

ئەمیر ئەلعەماری، یاریزانی پیشەگەری عێراق لەبارەی ئەو بڕیارەوە دەڵێت ” ئەو بڕیارە زۆر سەیربوو، ئەمە هەواڵێکی زۆر ناخۆشە بۆ ئێمە و خەڵکی عێراق، هیوادارم پێداچوونەوە بەبڕیارەکەدا بکرێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مكياژه‌كى جوان بۆ وەرزێ بەھارێ

Lalish Duhok

ڤەکۆلینەکا نوو: ڤەخوارنا قەھوێ دبیت ژیێ تە درێژتر بکەت

Lalish Duhok

گێژبوون یا ب ترس نینە

Lalish Duhok