شبكة لالش الاعلامية

مفايێن پێدانا هنگڤينى بۆ زارۆكى

مفايێن پێدانا هنگڤينى بۆ زارۆكى

ZNA- هه‌ولێر

ھەنگوین بە شێوەیەکی گشتی سوودی بۆ ھەموو مرۆڤێک ھەیە، چونکە خۆراکێکە دەوڵەمەندە بە شەکر و ترشی ئەمینی و ڤیتامینات و کانزاکان و لە قورئانی پیرۆز باسی سوودەکانی ئەم خۆراکە هاتوە، لەبەر ئەمە پێویستە لەسەر دایک و باوکان بە شێوەیەکی رێک و پێک ھەنگوین بە منداڵەکانیان بدەن لەبەر ئەم سوودانەی خوارەوە :
• شەھیەی منداڵ بۆ خواردن دەکاتەوە و تەندروستی گشتی دەپارێزێت .
• ئەگەر شیری دایک کەم بوو، ئەوا ھەنگوین قەرەبووی دەگاتەوە و یارمەتی منداڵ دەدات بۆ زاڵ بوون بەسەر کێشەکانی گەدە .
• منداڵ دەپارێزێت لە تووشبوون بە ئیفلیجی، چونکە رێژەیەکی زۆر ڤیتامین لە خۆ دەگرێت و توانای ھەیە ئیسھالی منداڵ چارەسەر بکات .
• نووستنی منداڵ رێکدەخات و توێژینەوەکان دەریانحستووە کە پێویستە منداڵ شەوانەی یەک کەوچک ھەنگوین بخوات بۆ ئەوەی میز بەخۆی دانەکات .
• منداڵ لە کۆخەی شەوان دەپارێزێت و خەویان رێکدەخات لە کاتی تووشبوون بە تای گەرم و چارەسەری ئاوسانی لەوزەتێن دەکات .
• بەشێوەیەکی گشتی بۆ تەندروستی منداڵ زۆر باشە وەک تەواوکەرێکی خۆراکی یارمەتیدەرە بۆ زیاد بوونی کێشی منداڵ .

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ڤه‌خوارنا چايێ دبتە ئه‌گه‌رێ کێميا ماددێ ئاسنى

Lalish Duhok

ئه‌لمانیا وه‌كو ئێكه‌م تیپا ئه‌ورۆپا گه‌هشته‌ مۆندیالا 2022

Lalish Duhok

خرابترين سال دديرۆكا مرۆڤايه‌تيێ دا هاته‌ دياركرن

Lalish Duhok