شبكة لالش الاعلامية

چۆن دەزانی دڵت لە مەترسیدایە؟

چۆن دەزانی دڵت لە مەترسیدایە؟

وشه:

دڵ، ئەو ئەندامەی ژیانی مرۆڤ بەوەوە بەندە، بەر لە لەدایكبوون دەست بە لێدان دەكا و بە وەستانی ژیان دەوەستێت، هۆكاری گەیاندنی خۆراك و ئۆكسجین و دەرمانە بۆ ئەندامەكانی لەش، خانەكان لە پاشماوەی خانەكان و مادە ژەهراوییەكان رزگار دەكات، لە رێگەی پاڵنان بە خوێن و گەڕانەوەی بۆ دڵ، كێشەكانی دڵ زۆرن، لەوانە نووچخواردن یان پەككەوتنی دڵە، بەڵام نیشانەكانی چین؟
زۆرینەی نیشانەكانی نادیارە و رەنگە هەندێك پێی نەزانن، نووچخواردنی دڵ، واتە دڵ دەگاتە حاڵەتێك وەك ئەوە وایە لەكار كەوتووە و وەستاوە، توانای پاڵنانی خوێنی پێویستی بۆ ئەندامەكانی لەش نییە، ئەوكات لەش هەوڵ دەدات لە رێگەی زیادبوونی قەبارەی دڵ و ماسولكەكانی و پاڵنان بە خێرایی زیاتر و تەسكبوونەوەی لوولەكانی گواستنەوەی خوێن بەسەر كێشەكەدا زاڵ بێت.

لە رووی توندی و پەرەسەندنەوە چوار ئاستی هەیە

لە هۆكارەكانی، نەخۆشی خوێنبەری تاجی و دڵە نۆرە و بەرزیی پەستانی خوێن و تێكچوونی دەمەوانەكانی دڵ و هەوكردنی ماسولكەی دڵ، كێشەی زكماكی دڵ و شێوانی كارەبایی دڵ و نەخۆشی شەكرە و پچڕانی هەناسە و هەندێك نەخۆشی ڤایرۆسی، وەك ئایدز، جگەرەكێشان و خواردنی زۆری كحول و كێشەی رژێنی دەرەقی و كەمخوێنی و هەندێك چارەسەری شێرپەنجە و دووگیانی.
چوار ئاستی هەیە و لە نیشانەكانی، هەناسەتەنگی و ماندووبوون و داهێزران و كێشە لەكاتی ماندووبوون، ئاوسانی قاچ و پاژنەی پێ و سك، هێڵنج و كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، خیرابوونی لێدانی دڵ و ناڕێكیی لێدانی، كۆكەی بەردەوام لرخەی سینگ، زیادبوونی خێرای كێش، زەحمەتی تەركیزكردن و كەمبوونەوەی هۆشیاری و ئاگایی، ئازاری سنگ
س.س

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

روونشتنا بەردەوام مەترسیا مرنێ زێده‌ دكت 

Lalish Duhok

ڤێ بکە و ل وەرزێ زڤستان و سەرمايێ دا جامێ ترومبێلا ته‌ شەختە ناگرت

Lalish Duhok

24% زیانێن ئابووری یێن کارەساتێن سرووشتی زێدەبووینە

Lalish Duhok