شبكة لالش الاعلامية

ئەنجوومەنێ وەزیران،رێزێ ل قوربانیێن جینۆسایدا شنگالێ دگرت

ئەنجوومەنێ وەزیران، رێزێ ل قوربانیێن جینۆسایدا شنگالێ دگرتImageThumb

هەولێر-KDP.info-

حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێز لە قوربانیانی جینۆسایدی شنگال دەگرێت و، گشت تواناكانیشی دەخاتە گەڕ بۆ ئاوەدانكردنەوەی شارۆچكەكە.

لە دووەمین ساڵیادی كارەساتی جینۆسایدی شنگالدا، لە ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان یادی كۆمەڵكوژیی كوردانی ئێزدی كرایەوە.

لە مەراسیمێكدا، ئەمڕۆ چوارشەممە كارمەندانی ئەنجوومەنی وەزیران چەند خولەكێك بێدەنگ وەستان بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی كۆمەڵكوژی شنگال.

دواتر لە گوتارێكدا (سەفین دزەیی) گوتەبێژی حكوومەتی هەرێم، سەرەڕای دووبارە شەرمەزاركردنی كارەساتی جینۆسایدی شنگال، هیوای خواست كە بتوانرێت بە زووترین كات برینەكانی شنگال ساڕێژ بكرێنەوە.

(دزەیی) ڕایگەیاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان گشت تواناكانی دەخاتە گەڕ بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی شنگال و ئەو ناوچانەی كە لەلایەن تیرۆریستانەوە وێران كراون.

گوتیشی، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵەكانی بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی كۆمەڵكوژیی كوردانی ئێزدی لە نێوەندە نێونەتەوەییەكاندا وەك جینۆساید بناسرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چه‌ندین پرۆژه‌یێن خزمه‌تگۆزارى ل ده‌شتا نه‌ینه‌وا دێ ئێنه‌ ئه‌نجام دان

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی: 3200 ئێزدی ل ژێر ده‌ستێ داعشدا ماينه‌

Lalish Duhok

دوشەمبوویا بێت ته‌رمێ میر تەحسین بەگ دێ گەھتە ھەرێما کوردستانێ

Lalish Duhok