شنگال.. پێشمەرگەى هێرشهكا بهرفره يا داعشێ شكاند
باسنيۆز:
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هێرشێکی فراوانی چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە شاری شنگال تێک دەشکێنن.
بەپێی زانیارییەکان، چەکدارانی داعش لە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 16ـی ئابی 2016 لە چەند قۆڵێکەوە هێرشێکی گەورەیان کردە سەر میحوەری رۆژهەڵاتی شاری شنگال.
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەرپەرچی هێرشەکەی داعشیان داوەتەوە و توانیویانە هێرشەکە تێکبشکێنن و دەیان چەکداری داعشیش لە شەڕەکەدا کوژراون و ئەوانی دیکە لە شەڕەکەدا پاشەکشەیان کردووە و هەڵاتوون.
ئەم هێرشەی داعش وەک کاردانەوەیەکە بۆ شکستەکانیان، کە لە دوو رۆژی رابردوودا لەسەر دەستی هێزەکانی پێشمەرگە لە رۆژهەڵاتی مووسڵ تووشی بوون.
لە رۆژانی یەکشەممە 14ـی ئابی 2016 و دووشەممە، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کوردستان، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان بۆ رزگار کردنەوەی گوندەکانی رۆژهەڵاتی مووسڵ، ئەنجام دا.
پلانی ئۆپەراسیۆنەکە بۆ رزگار کردنەوەی 11 گوند بوو لە سنووری هەردوو میحوەری خازر و گوێڕ و توانرا هەموویا گوندەکان رزگار بکرێنەوە و پێشمەرگە زیاتر لە 120 کیلۆمەتر دووجای رزگار کردەوە.
چەکدارانی داعش لە مانگی حوزەیرانی 2014، دوای هەرەس پێهێنانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
