شبكة لالش الاعلامية

ده‌زگه‌هێ خێرخوازیێ بارزانی بۆ نادیا موراد:دێ پشته‌ڤان بین ل سه‌رجه‌م كاران ده‌

ده‌زگه‌هێ خێرخوازیێ بارزانی بۆ نادیا موراد:دێ پشته‌ڤان بین ل سه‌رجه‌م كاران ده‌ 

ZNA – هه‌ولێر17 December 2015 - Nadia, a young Iraqi Yazidi who was abducted into slavery by members of ISIS, traveled to the US to give interviews and testify at the UN. She is living in Germany. What remains of her family are living in refugee camps.

ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌ڵێنی دا به‌ هه‌موو توانایه‌كیانه‌وه‌ له‌ خزمه‌تكردی ئێزیدیه‌كان به‌رده‌وام بن، وتیشی، پشتیوانی خاتوون (نادیه‌ موراد) ده‌بین له‌سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌ له‌ ئاینده‌دا وه‌كو باڵوێزی نیازپاكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامی ده‌دات.

ئه‌مڕۆ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا هاتووه‌، ده‌ستنیشانكردنی خاتوو(نادیه‌ موراد) له‌ 16/9/2016 له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ وه‌كو باڵوێزی نیازپاكی، ئێمه‌ی له‌ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی دڵخۆشكرد و له‌ دڵه‌وه‌ پیرۆزبای لێده‌كه‌ین و هیوادارین له‌ ئه‌ركه‌كه‌دیدا سه‌ركه‌وتووبێت. به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ رایده‌گه‌ێنین ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وه‌ك چۆن له‌ سه‌ره‌تای كاره‌ساتی 3/8/2014 كه‌ به‌سه‌ر برا ئێزیدیه‌كاندا هات، بێ دابڕان له‌ خزمه‌تیاندا بوین. سۆزده‌ده‌ین به‌ هه‌موو توانایه‌كمانه‌وه‌ به‌رده‌وامبین له‌ خزمه‌تكردی برا ئێزیدیه‌كانمان.

ئه‌و ده‌زگایه‌ ده‌شڵێت، پشتیوانی خاتوون (نادیه‌ موراد) ده‌بین له‌سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌ له‌ ئاینده‌دا وه‌كو باڵوێزی نیازپاكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامی ده‌دات، چونكه‌ خاتوو نادیه‌ موراد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆی قوربانیی ده‌ستی تیرۆرستانی داعشه‌ و چه‌ندین جار له‌ لایه‌ن تیرۆستانی داعشه‌وه‌ وه‌كو كۆیله‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه‌ و كڕین و فرۆشتی پێوه‌كراوه‌، كه‌چی زۆر به‌ سه‌ربه‌رزییه‌وه‌ و به‌ ده‌نگێكی به‌رز و به‌ زمانێكی ساده‌، چیرۆكی خه‌مه‌كانی خۆی و قوربانییه‌كانی كه‌سووكار و نه‌ته‌وه‌كه‌ی، به‌ گوێی جیهاندا داوه‌. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی سه‌ربه‌رزی و ئازایه‌تی كچی كورد پیشانده‌دات. ئومێده‌وارین له‌ ئاینده‌دا بتوانین پێكه‌وه خه‌م و مه‌ینه‌تییه‌كانی برا ئێزیدیه‌كانمان كه‌مبكه‌ینه‌وه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ده‌سته‌يا بلندا بنگەهێ‌ لالش پیرۆزباهیا قوتابیێن سەركەفتی دكت

Lalish Duhok

“هێزین نوكه‌ ل شنگال ژبه‌ر به‌رژوه‌ندیێن خوه‌ تووشى ئاریشه‌یان بووینه‌ دگه‌ل ئێك”

Lalish Duhok

سەرۆکێ قەوالێن ئێزدیان: دڤێت ئێزدی پشته‌ڤانيێ ل ریفراندۆمێ بکن

Lalish Duhok