شبكة لالش الاعلامية

ئێزدى داخواز دكن پەكەكە شنگالێ چۆل بكت

ئێزدى داخواز دكن پەكەكە شنگالێ چۆل بكت

K24 – شنگالpkk444-1

له‌ چوارچێوه‌ی كۆنفرانسێكدا كه‌ له‌‌ مه‌زارگه‌ی شه‌رفه‌دین له‌ شنگال به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئێزدییه‌كان دەیانەوێت لەم كۆنفراسەدا گفتوگۆ لەبارەی چارەنووسی شنگال بكەن و رایانگەیاند، ئەوان داوا دەكەن په‌كه‌كه‌ شنگال چۆڵ بكات.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24، قاسم شەشۆ فەرماندەی هێزی پێشمەرگە ئێزیدییەكان لە شنگال گوتی: “ئەو كۆنفرانسە لەسەر داوای ھەموو ئێزیدییەكانە و سەرجەم كەسایەتییەكسانی ئێزیدی بەشداریان تێدا كردووە، لەو كۆنفرانسەدا داوا بەو كەسانە دەڵێین كە لەدەرەوە ھاتوونەتە ناوشنگال شارۆچكەكە جێ بھێڵن و سوپاسیان دەكەین كە بۆ ھاوكاری ئێمە ھاتوون”.

گوتیشی: “ئێستا پەكەكە كەمپ لە چیای شنگال دروست دەكات بۆ ئەوەی ببێتە قەندیلی دووەم، ئەمەش لە لایەن ئێزیدییەكان قبووڵ ناكرێت نامانەوێت چیای شنگال ببێتە سەربازگە و بە برایەتی پێیان دەڵێین چیای شنگال چۆڵ بكەن و ئێزیدییەكان خۆیان شنگال دەپارێزن”.

ھەر لەو كۆنفرانسەدا مەحما خەلیل قایمقامی شنگال گوتی: “وەك چۆن شارۆچكەی منبج بە بڕیاری وڵاتانی زلھێز لە شەرڤانانی یەپەكە چۆڵكرا، بە ھەمان شێوە دەخوازین پەكەكە شنگال چۆڵ بكات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزیرێ کاروبارێن شەھیدان: 2 ھەزار بەلگە ل سەر جینۆسایدا کوردێن ئێزدی رەوانەی دادگه‌ها لاھاى هاتينه‌ كرن

Lalish Duhok

به‌رپرسێ لقێ 17 یێ پارتى:سه‌رۆك وه‌زیرێن عێراقێ یێ رژده‌ ل سه‌ر بجهئینانا رێككه‌فتنا شنگالێ

Lalish Duhok

دوو نه‌خۆشخانه‌ ل شنگال دێ ئێنه‌ ئاڤاكرن

Lalish Duhok