شبكة لالش الاعلامية

دوو کچێن کوردێن ئێزدی خەلاتێ ساخارۆڤ ب دەست ڤه‌ دئینن

دوو کچێن کوردێن ئێزدی خەلاتێ ساخارۆڤ ب دەست ڤه‌ دئینن

باسنیۆز:b032f26cec0f783747f5766f15443959_l

پەرلەمانی ئەورووپا، خەڵاتی ساخارۆڤی بەخشییە دوو کچە کوردی ئێزیدیی ڕزگاربووی دەستی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/10/2016، ڕێوڕەسمی خەڵاتی مافی مرۆڤی ئەورووپا، کە بە خەڵاتی (ساخارۆڤ) ناسراوە، لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا بەڕێوەچوو، خەڵاتەکەش بەخشرایە نادیە موراد و لامیا ئاجی بەشار، دوو کچە کوردی ئێزیدیی ڕزگاربووی دەستی داعش.

نادیە و لامیا، ئەو دوو کچە کوردە ئێزیدییەن، کە لەگەڵ ھەزاران ئافرەتی دیکەی ئێزیدی، کەوتنە دەستی داعش و دەستدرێژیان کرایە سەر و توندوتیژیان بەرانبەر ئەنجام دەدرا.

خەڵاتی ساخارۆڤ، لەسەر ناوی ئەندرێ ساخارۆڤ، زانای ڕووسی ناونراوە، کە بەردەوام بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ و بیروڕای ئازاد دەکرد، یەکەمجار لە ساڵی 1988 ئەم خەڵاتە بەخشراوە بە نیڵسۆن ماندێلا، سەرۆکی پێشووی ئەفریقا و ئەنتۆنی تیخۆنۆڤیچی، نووسەر و بەرگریکار لە مافەکانی مرۆڤ، ئێستاش ساڵانە پەرلەمانی ئەورووپا ئەو خەڵاتە دابەش دەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگه‌هێ لالش په‌رتۆكه‌كا دى لدۆر ناساندنا کۆمكوژیا ئێزدیان به‌لاڤكر

Lalish Duhok

نڤیسینگه‌ها لالش شێخكا خۆله‌ك بۆ ئافره‌تان ڤه‌كر

Lalish Duhok

شاندەکى بنگەهێ لالش تايێ شاریا سەرەدانا لژنا ناوچا فەیديێ دکت

Lalish Duhok