شبكة لالش الاعلامية

دربۆ:سنوورێ شنگالێ بەتەمامى دێ ئێته‌ ئازادكرن

دربۆ:سنوورێ شنگالێ بەتەمامى دێ ئێته‌ ئازادكرن 
شنگال-KDP.info-imagethumb

فەرماندەیەكی پێشمەرگە رایگەیاند، رێگەی سووریا زۆر قەلەبالغ بووە و رۆژانە تیرۆریستانی داعش هەڵدێن و ناوچەكە چۆڵ دەكەن، هەروەها ئەو ٥ كۆمەڵگەی لە شنگالدا ماون پلانی بۆ دانراوە و لە ماوەیەكی نزیكدا سنووری شنگال بە تەواوەتی ئازاد دەكرێت و ئاوەدان دەكرێتەوە.

(قاسم دربۆ) فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگالدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: دوای دەست پێكردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنی شاری مووسڵ كە بۆ ماوەی ٢٠ رۆژە ئەو ئۆپەراسیۆنە دەستی پێ كردووە، رەوشی داعش لە دەوروبەری شنگال و ئەو كۆمەڵگانەی ماون زۆر تێكچووە و ڕێگەی سووریا زۆر قەرەباڵغ بووە و هەموویان بەرەو سووریا هەڵدێن.

گوتیشی: تەنیا ٥ كۆمەڵگە لە دەوروبەری شنگال ماون، ئێمە بۆ ئازادكردنی ئەو شوێنانە ئامادەین و ئامادەكاری كراوە و پلان دانراوە بۆ ئەوەی ئازاد بکرێنەوە.

دربۆ ئاماژەیشی دا، دوای ڕزگاركردنی شنگال خەڵك دەگەڕێتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، لە زۆر شوێن قوتابخانە كراوەتەوە، دوای ئازاد كردنی ئەو ٥ كۆمەڵگەیە و گەیاندنی كارەبا و ئاو و پڕۆژەی خزمەتگوزاری خەڵكی ناوچەكە بە تەواوەتی دەگەڕێنەوە، بۆیە چاوەڕوان دەكەین دوای ئازادكردنی ئەو ٥ كۆمەڵگەیە شنگال بە تەواوەتی ئاوەدان دەكرێتەوە و خەڵك دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و ناوچەكە ئاوەدان دەكرێتەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ لالش خۆلەکا دروارێ بۆ ئافرەتێن باعەدرێ ڤه‌كر 

Lalish Duhok

” سه‌ربه‌خۆیا كوردستانێ گه‌شبوونا ئێزدیاتیێ یه‌”

Lalish Duhok

وەزیرێ هەرێمێ بۆ كاروبارێن پێكهاته‌يان لگه‌ل نوونەرێن پێكهاتەیان كۆمبوو

Lalish Duhok