باليۆزێ چیك ل عێراقێ پشته‌ڤانیا وه‌لاتێ خۆ بۆ پێشمه‌رگه‌ى دووپاتكر
باسنيۆز:
ئه‌مڕۆ، له سه‌لاحه‌ددین، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی تازه‌ی كۆماری چیك له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
ئه‌مڕۆ، شه‌ممه 5/11/2016 له سه‌لاحه‌ددین، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جان ڤیكتاڵ، باڵیۆزی تازه‌ی كۆماری چیك له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیداره‌كه‌دا باڵیۆزی كۆماری چیك له عێراق، پێزانینی بۆ قوربانیدان و خۆڕاگری گه‌لی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه هه‌بوو، پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌لی كوردستان و پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسی له پلانه‌كانی وڵاتی چیك و یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كان كرد.
له‌به‌رانبه‌ردا بارزانی، خۆشحاڵیی خۆی بۆ به‌ره‌وپێشڤه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری چیك نیشان دا، هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ باڵیۆزی چیك له ئه‌رك و كاری تازه‌یدا خواست.
هه‌ر له‌م دیداره‌دا باس له هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر له ئاستی جیهانی و چۆنییه‌تیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هزری توندوتیژی كرا، ڕۆشناییش خرایه سه‌ر بارودۆخی مه‌یدانیی به‌ره‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش، هه‌روه‌ها ئاستی هه‌ماهه‌نگیی نیوان پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی سوپای عێراق و هاوپه‌یمانان به‌رز نرخێندرا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
