شبكة لالش الاعلامية

حوسێن قایدی:سێ کەسێن دى يێن ئێزدی ژ دەستێ داعشێ هاتنه‌ رزگارکرن

حوسێن قایدی:سێ کەسێن دى يێن ئێزدی ژ دەستێ داعشێ هاتنه‌ رزگارکرن

دهۆک-KDP.info-

  بەرپرسی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی دەڵێ، دوێنێ سێ کەسی دیکەیان لە دەستی داعش ڕزگار کردووە و ئێستا ئاماری ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش گەیشتووەتە دوو هەزار و ٩١٨ کەس.

بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی، (حوسێن قایدی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”دوێنێ سێ کەسی دیکە لە پارێزگای مووسڵ ڕزگار کران، کە دوو منداڵی تەمەن شەش ساڵ و چوار ساڵ و کچێکی ١٧ساڵ بوون و بە کەسوکاری خۆیان شاد بوونەتەوە.”

(حوسێن قایدی) گوتی، بەردەوامن لە ھەوڵەکانیان بۆ ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش و تا ئێستا دوو ھەزار و ٩١٨ کەس ڕزگار کراون.

بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی دەڵێ: ”لەدوای دەستپێکردنی پرۆسەی ڕزگارکردنی مووسڵەوە تا ئێستا ٨٠ کەس ڕزگار کراون، بەڵام ڕزگارکردنی ھەموویان لەڕێی نووسینگەکەی ئێمەوە بووە و ھیچ کامیان لەڕێی ھێزە عێراقییەکانەوە نەبووە.”

سەبارەت بەو منداڵانەی کە کوردی ئیزدین و (پەکەکە) ڕفاندوونی، (حوسێن قایدی) دەڵێ: ”هەوڵ دەدەین ئەوانیش لەژێر دەستی (پەکەکە) ڕزگار بکەین، چونکە نابێ منداڵ چەکدار بکرێت و ستەمی وا لە ئێزدییان بکرێت و منداڵەکانیان بخرێنە شەڕەوە؛ بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکانیش، نابێ منداڵ چەکدار بکرێت و بڕفێندرێت، بۆیە ئێمەش ئەوە قبووڵ ناکەین.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ڤەكۆلینەك دێ‌ ئەگەرێن زێدەبوونا هەڤژینیا پێش وەخت دجڤاكێ‌ ئێزدی دا ئاشكەرا كت

Lalish Duhok

ئه‌لمانيا دێ پێشوازيێ ل 100رزگاربوويێن ئێزدى كت

Lalish Duhok

ل كەمپا باجدكەندال هێشتا قوتابیێن دوازدێ‌ ئامادەیی دەوام نەكرینە

Lalish Duhok