شبكة لالش الاعلامية

ماجید شنگالی: رێکخراوێن نێڤ دەولەتى ژبه‌ر هه‌بوونا پەکەکێ شنگالێ ئاڤەدان ناکن

ماجید شنگالی: رێکخراوێن نێڤ دەولەتى ژبه‌ر هه‌بوونا پەکەکێ شنگالێ ئاڤەدان ناکن

باسنيۆز:

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی، لەسەر لیستی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چەند پەرلەمانتارێکی کورد، پشتگیری ھێزی پەکەکە و حەشدی شەعبیان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دەکرد.

ماجیدی شنگالی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لەسەر لیستی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ پێنجشەممە 30/3/2017 لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چەند پەرلەمانتارێک بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ، پشتگیرییان لە ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و حەشدی شەعبیان دەکرد”.

ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی ڕوون کردەوە: “لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارێکی ڕاشکاوانە درا کە دەبێت ھەر ھێزێکی چەکداری کە سەر بە ھەرێمی کوردستان و عێراقی نییە، لە خاکی ھەرێمی کوردستان و عێراق نەمێنێت”.

گوتیشی: “ئێمە ھەموومان دەزانین کە بۆچی خەڵکی شنگال و ئێزدییەکان ناگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان، یاخود بۆچی ڕێکخراوە نێوەدەڵەتییەکان ناتوانن شنگال ئاوەدان بکەنەوە، چونکە پەکەکە و ھێزەکانی سەر بە پەکەکە لەو ناوچەن، ئەوەش ئاشکرایە، چونکە چەکداری پەکەکە جێگەی مەترسین لەسەر ئەو ناوچەیە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خانكێ.. ته‌رمێ كچه‌كا 26 سالی هاته‌ دیتن

Lalish Duhok

قوتابیەكا ئێزدی بوو یا ئێكێ‌ ل سەر ئاستێ‌ قەزا شێخان

Lalish Duhok

سه‌ره‌خۆشى

Lalish Duhok