شبكة لالش الاعلامية

لاپه‌رێ سەرەکيێ دووێ بۆ فەیسبووک دئێته‌ زێده‌كرن

لاپه‌رێ سەرەکيێ دووێ بۆ فەیسبووک دئێته‌ زێده‌كرن 

باسنيۆز:

کۆمپانیای فەیسبووک تایبەتمەندییەکی نوێی لەسەر تۆڕەکەیدا تاقی کردووەتەوە و بەشێک لە بەکارھێنەرانی فەیسبووکیش، تێبینی ئەو تایبەتمەدییە نوێیەیان کردووە.

ماڵپەڕی (تێک کرەنچ)ی تەکنۆلۆژی بڵاوی کردووەتەوە، کە ئێستا کۆمپانیای فەیسبووک، دوگمەیەکی لەنێو تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا زیاد کردووە، کە شێوەی وەک مووشەکێکە و ئەگەر کلیکی لەسەر بکەیت، لاپەڕەیەکی سەرەکیی دیکەی فەیسبووکت بۆ دەبێتەوە و بڵاوکراوەی ئەو کەس و پەیجانەت پیشان دەدات، کە ھاوڕێت نین و لایکت نەکردوون.

ئاماژە بەوەش کراوە، کە ئەو تایبەتمەندییە لە سەرانسەری جیھاندا بەردەست نییە و تەنیا چەند بەکارھێنەرێکی فەیسبووک تێبینییان کردووە و ئێستا تایبەتمەندییەکە لە تاقیکردنەوەدایە، ئەگەری ھەیە لە داھاتوویەکی نزیکدا لە سەرانسەری جیھاندا بەردەست ببێت.

فەیسبووک بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا بە یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتیش دادەنرێت، بەرپرسانی کۆمپانیاکەش، بەردەوام خزمەتگوزاریی نوێ بۆ بەکارھێنەرانیان زیاد دەکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

گوگل ھه‌ڤ شێوێ پلەی ستەیشن و ئێکس بۆکس تێته‌ بەرھەم ئينان 

Lalish Duhok

کۆمپانیا Telegram چه‌ندين گهۆرين كرن 

Lalish Duhok

سامسۆنگ: ئێک ملیۆن گالاکسی نۆت٧ بێ ئاریشە کار دکەن

Lalish Duhok