شبكة لالش الاعلامية

شێخ شامۆ: گەر پەكەكه‌ ل ده‌ڤه‌رێ بمينت، كارەسات دێ دووبارە بن

شێخ شامۆ: گەر پەكەكه‌ ل ده‌ڤه‌رێ بمينت، كارەسات دێ دووبارە بن 

شنگال-KDP.info-

نوێنەری ئێزدییەكان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئەگەر پەكەكە لە ناوچەكە بمێنێتەوە، كارەساتەكان دووبارە دەبنەوە و ئەو خەڵكەی گەڕاوەتە دووبارە ئاوارە دەبێتەوە، چونكە بارەگاكانی پەكەكە تەنیا 500 مەتر لە خەڵكی سڤیلەوە دوورن.

(شێخ شامۆ)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “ئەوەی ئێمە لێ دەترساین رووی دا و، ئەگەر پەكەكە لە ناوچەكە بمێنێتەوە، خراپتر بەسەر خەڵكی ناوچەكەدا دێت، چونكە توركیا بەردەوام هەڕەشەی دەكرد، مانەوەی پەكەكەیش ئەو ڕێگایەی لە بەردەم توركیادا خۆش كرد، بە داخەوە قوربانیی یەكەم، هێزی پێشمەرگە بوون”.

(شامۆ) گوتیشی: “ئەوە چەندین جارە داوا لە پەكەكە دەكەین ناوچەكە چۆڵ بكەن، بەڵام بێ گوێدان بە هیچ كەس و لایەنێك ئەوان لەسەر كارە خراپەكانی خۆیان بەردەوامن، ئەوەیش وا دەكات ئەو خەڵكەی گەڕاوەتەوە جارێكی دیكە ئاوارە ببنەوە، كە بێگومان زیانێكی زۆر لە شنگال و شنگالییەكان دەدات، چونكە بارەگاكانی پەكەكە تەنیا 500 مەتر لە خەڵكی سڤیلەوە دوورن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگه‌هێ لالش: ب دله‌كێ پرێ خه‌مگين ڤه‌ بيره‌وه‌ريێن كۆمكوژيێن گرعزێر و سيباشێخدرێ و گوندێ كۆچۆ ل بيردئينين

Lalish Duhok

كه‌ره‌سته‌يێن خوارنێ يێن هه‌يڤه‌كێ ل سه‌ر 2033 خێزانێن ئاوارەيێن چیايێ شنگالێ هاتنه‌ به‌لاڤكرن

Lalish Duhok

تیرۆرستێن داعش یێن كاره‌سات بسه‌رێ شنگال ئینایى چوونە ناڤ حه‌شدا عه‌شائیرى

Lalish Duhok