شبكة لالش الاعلامية

دەخیل قاسم: حەشدا شەعبی ھاتيه‌ شنگال بۆ هندێ ھاريكاريا رژێما سووریا بکت

دەخیل قاسم: حەشدا شەعبی ھاتيه‌ شنگال بۆ هندێ ھاريكاريا رژێما سووریا بکت
شنگال-KDP.info-

قایمقامی پێشووی شنگال گوتی، حەشدی شەعبی ھاتووەتە شنگال بۆ ئەوەی لەو ڕێیەوە ھاوکاریی ڕژێمی سووریا بکات، چونکە شنگال ناوچەیەکی ستراتیژییە.

(دەخیل قاسم حەسوون)، کەسایەتی دیاری شنگال و قایمقامی پێشووی ئەو شارە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”وڵاتانی ھاوپەیمانان بۆ ڕزگارکردنی ھەر ناوچەیەک لە عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ ھەرێم و عێراق کاریان کردووە، بەڵام ھاتنی حەشدی شەعبی ڕێزنەگرتنە لە ڕێککەوتنەکان و گوێنەدانە بە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بۆیە ئەو کارەیان کردووە، دەنا بە پێی ڕێککەوتن بڕیار بوو ھێزی پێشمەرگە ناوچەکانی کوردی ئێزدی ڕزگار بکات.”

(دەخیل قاسم حەسوون) گوتی: ”حەشدی شەعبی ھاتووە بۆ شنگال لەبەر ئەوەی ناوچەیەکی ستراتیژییە، بەتایبەت چیای شنگال، بۆیە ھاتوون کە دەتوانن لەو ڕێیەوە ھاوکاریی ڕژێمی سووریا بکەن و جگە لەوەش بۆ دروستکردنی ھیلالی شیعە ئەو ناوچەیە گرینگە و ھەڵبژاردنیش نیزیک بووەتەوە، دەیانەوێت دەنگی خەڵک بەدەست بێنن.”

(حەسوون ) ڕوونیشی کردەوە: ”ئەگەر بە سەرپەرشتیی ھاوپەیمانان ڕێککەوتنێکی دیکە نەکرێت، شنگال تووشی کێشەی زۆر گەورە دەبێت، بەتایبەت لە ڕووی ئەمنی و سیاسییەوە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ڤه‌كۆله‌ره‌كێ ئێزدى ل ئه‌لمانيا ل سه‌ر جينۆسايدا شنگالێ دئاخفت

Lalish Duhok

جێگرێ پارێزگەرێ دهۆكێ: 900 زارۆیێن بێ سەمیانێد ئاواران ل دهۆكێ‌ نە

Lalish Duhok

کچەکا کورد یا ئێزدی ژ مالا ئەمیرەکێ داعشێ ھات رزگارکرن

Lalish Duhok