شبكة لالش الاعلامية

كوردێن ئێزدی داخواز دكن پەكەكە و حەشدا شەعبی ل ده‌ڤه‌رێن وان نه‌مينن

كوردێن ئێزدی داخواز دكن پەكەكە و حەشدا شەعبی ل ده‌ڤه‌رێن وان نه‌مينن  
شنگال-KDP.info-

بۆ ماوەی چەندین ڕۆژە حەشدی شەعبی لە گوندەكانی كوردانی ئێزدین و لێ ناگەڕێن خەڵك بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان. پەكەكەش لەو لاوە دەستی بە جموجووڵ كردووە، ئەوەش نیگەرانیی لای كوردانی ئێزدی دروست كردووە و داوا دەكەن پەكەكە و حەشدی شەعبی لە ناوچەكانی ئەوان نەمێنن، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.

(تەحسین خدر) هاووڵاتییەكی گوندی كۆچۆیە و بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: ”ئەوە زیاتر لە دوو ساڵە ئێمە لە سنووری سۆران نیشتەجێ بووینە و چاومان لەوەیە بگەڕێینەوە سەر گوند و ئاوایییەكانی خۆمان، ئێستاش كە هەوڵ دەدەین بگەڕێینەوە بۆ گوندەكەمان، كە گوندی كۆچۆیە، حەشدی شەعبی ڕێگریمان لێ دەكات، ئەوەش بە مەترسیی دەزانین بۆ سەر داهاتووی ناوچەكە، بۆیە داوا دەكەین ئەو هێزە نایاساییانە ناوچەكە چۆڵ بكەن، بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە سەر گوند و ئاوایییەكانی خۆمان.”

(ئەلیاس دود)، هاووڵاتییەكی دیكەی ناوچەكەیە و بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ”ئێمە لە ترسی پەكەكە ناوێرین بگەڕێینەوە، ئێستا حەشدی شەعبیشی هاتووەتە سەر، دەزانین هەر كاتێك بگەڕێینەوە پەكەكە منداڵەكانمان دەڕفێنێت و ناخۆشیمان بۆ دروست دەكات، بۆیە تا پەكەكە و حەشدی شەعبی لە ناوچەكەدا بن، ئێمە ناگەڕێینەوە سەر ماڵوحاڵی خۆمان.”

(لەزگین تەحسین)، هاووڵاتییەكی دیكەیە و بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند: ”هێزی پێشمەرگە ناوچەكانی ئێمەی ئازاد كردووە، دەمانەوێت هەر ئەو هێزەش لە ناوچەكانی ئێمەدا بمێنێتەوە و ئەو ناوچانەش ئازاد بكات، كە تا ئێستا ئازاد نەكراون، بۆیە داوا دەكەین هەرچی زووە پەكەكە و حەشدی شەعبی ناوچەكە چۆڵ بكەن.”

هەر پێوەست بە حەشدی شەعبی (قاسم دربۆ) فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”دوای ئەوەی چەند کۆمەڵگایەکی کوردی ئێزدی، وەکو تل بەنات و تل قەسەب و کۆچۆ لە لایەن حەشدی شەعبیەوە ڕزگار کران، خەڵکی ئەو ناوچانە خۆیان ئامادە کرد و داوایان لە ئێمە کرد ڕێیان بۆ بکەینەوە تا بچنە ناوچەکانیان و ڕوفاتی کەسوکاریان بدۆزنەوە، چونکە داعش کۆمەڵکوژیی گەورەی لەو ناوچانە کرد و تەنیا لە کۆچۆ زیاتر لە ٤٠٠ کەسی گوللەباران کرد.”

(قاسم دربۆ) گوتی: ”کە ڕێمان بۆ ئەو خەڵکە کردەوە تا بچنەوە بۆ ناوچەکانیان، حەشدی شەعبی ڕێگریی لێ کردن و ڕێی نەدا کە بچنەوە ناوچەکانیان و ڕوفاتی کەسوکارەکانیان بدۆزنەوە.”

(دربۆ) گوتیشی: ”پێویستە چارەسەرێک بۆ ئەو کێشەیە بدۆزرێتەوە و حەشدی شەعبی لەو ناوچانە نەمینێن، چونکە ھەر لەسەرەتاوە ڕێ نادەن خەڵک سەردانی ئێسکوپروسکی کەسوکاریان بکەن، جا چۆن ڕێ دەدەن سبەی خەڵک بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

 فه‌لسه‌فه‌يا پێكڤه‌ژيانێ ل كوردستانێ ل بنگه‌هێ لالش هاته‌ به‌حسكرن

Lalish Duhok

ل سالڤەگەرا دەنگێ‌ لالش رۆژنامەڤان و خووندڤانێن ئێزدی داخوازی هەنە

Lalish Duhok

بەرپرسه‌كێ وەزارەتا نافخۆ: ڕه‌وشا ئه‌منى رێگرە ل ڤه‌گەڕيانا ئاواران بۆ شنگالێ

Lalish Duhok