شبكة لالش الاعلامية

ڤیان دەخیل:پتريا زارۆكێن ئێزدى يێن ده‌ست داعش دا ل سووریانه‌

ڤیان دەخیل:پتريا زارۆكێن ئێزدى يێن ده‌ست داعش دا ل سووریانه‌
باسنيوز:
ئەندام پەرلەمانێکی کوردی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق، باس لەوە دەکات، ژمارەیەکی زۆری منداڵی ئێزدی لای داعشن و بەشێکیان بۆ مەبەستی خراپ و کردەی تیرۆریستی بەکار هێنراون.

ڤیان دەخیل، بۆ (باسنیوز)، گوتی: “لە سەرەتاوە ئامارێکمان هەبوو (١٠٦٠) منداڵی ئێزدی لە تەمەنی (10 ساڵ تا 18 ساڵ) لەژێر دەستی داعش بوون، بەڵام بەداخەوە چەند لەو منداڵانە بەزۆرەملێ کردەکوەانیان جێبەجێ کردووە و نەماون و ئاگادار نین چەند کەسن”

ئەو پەرلەمنتارە کوردە گوتیشی “ڕەنگە رێژەی ئەو منداڵانە زۆر نەبێت، ئەوەی تا ئێستا کردەکانیان جێبەجێ دەکرد، گەورەکان بوون، بەڵام بەشێکیان ئەوانە بوون کە تەمەنیان لە نێوان 11 تا 12 ساڵ بوون کە کەوتبوونە دەستیان و دوای سێ ساڵ بەکاریان هێنان و کردەیان پێ جێبەجێ کردن، بەشێکیشیان بچوک بوون و هەر ئەوکات لەگەڵ باوەکەکان کوژران”.

ڤیان دەخیل ئەوەشی خستەڕوو “تا ئیستا 10 تا 15 منداڵی ئێزدی لەلایەن داعشەوە رەقێندراونەتەوە، لەو بارەشەوە نوێنەرایەتیی وڵاتان ئاگاداری کراونەتەوە”.

دەشڵێت: “سەرەتا ئەو منداڵانە لە مووسڵ بوون و مەشقیان پێ دەکرا و دواتر ڕەوانەی تەلەعفەر کراون و زۆربەیان ئێستا لە سووریان”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سێ وه‌لاتيێن ئێزدى گیانێ خۆ ژ دەست دا

Lalish Duhok

شانده‌كێ بنگه‌هێ لالش سه‌ره‌دانا ئێکەتیا ئافرەتێن کوردستانێ ل هه‌ولێرێ دكه‌ت

Lalish Duhok

شێخ شامۆ:تەنها پارتی پشته‌ڤانى و هاريکاریا ئێزديان دکت

Lalish Duhok