شبكة لالش الاعلامية

کچه‌كا دی يا ئێزدی ژ ده‌ستێ داعش هاته‌ رزگارکرن

کچه‌كا دی يا ئێزدی ژ ده‌ستێ داعش هاته‌ رزگارکرن

دهۆک-KDP.info-

بەرپرسی نووسینگەی ڕفێنراوانی کوردی ئێزدی لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، دوای دە ڕۆژ ماندوبوون و دانانی پلانی ڕزگارکردن، ئەمرۆ سێشەممە، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧، توانیویانە کچێکی دیکەی ئێزدی لە چنگی داعش ڕزگار بکەن.

(حسێن قائیدی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”دوای نیزیکەی ٣ ساڵ بە سەر ڕفاندنیدا، بە هەوڵی نوسینگەکەمان و هێزە ئەمنییەکان توانیمان کچێک، بە ناوی (فائیزە)، خەڵکی خانەسۆری سەر بە قەزای شنگال، کە تەمەنی ١٢ ساڵە، لە سووریا ڕزگار بکەین و گەیشتەوە ناو کەسوکارەکەی.”

(قائیدی) دەشڵیت: ”تا ئێستا ٣٠٣٢ کەس هاتوونەتە ڕزگارکردن و نیزیکەی ٣٣٠٠ کەس لە دەستی ئەو ڕێکخراوەدا ماون و هەوڵ دەدەین ئەوانەی دیکەش ڕزگار بکەین.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نڤیسینگەها لالش ل مەهەتێ موختار و مجێور و کەسایەتیێن ئۆلی خەلات دکەت 

Lalish Duhok

ب وێنە..رێ‌ ورەسمێن ڤەكرن و هلێلكرنا مەزارگەهێ‌ شێخ مەند ل بەحزانێ‌

Lalish Duhok

بريكارێ‌ میرێ‌ ئێزدیان: ئەم زۆر دلگرانن ژ روودانێن لسەر شنگال دئێنە ئەنجام دان

Lalish Duhok