گۆرِێن بكۆمێن شنگالێ دێ ئێنه هلدان
باسنيوز:
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، له‌دوای ڕزگاركردنى شنگال و ئه‌نجامدانى ڕووپێوى بۆ گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانى سنووره‌كه، له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا، تیمه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌ت ده‌ست به هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانى سنوورى ئه‌و شاره ده‌كه‌ن.
فوئاد عوسمان، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند: ” له‌دوای ڕزگاركردنه‌وه‌ى شنگال، تیمه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌ت سه‌ردانى سنووره‌كه‌یان كرد و ڕووپێوى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانیان ئه‌نجامدا، له‌ماوه‌یه‌كى نزیكیشدا و دوای لابردنى ته‌واوى به‌ربه‌سته یاسایی و ئیدارى و ئه‌منییه‌كان، ده‌ست به هه‌ڵدانه‌وه‌ى ئه‌و گۆڕانه ده‌كه‌ن”.
گوتیشی :” كۆى گشتیى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له سنوورى شنگال و شاره‌دێى جه‌له‌ولا و سه‌عدییه، بریتییه له 40 گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ، تا ئێستا 10 گۆڕیان هه‌ڵدراونه‌ته‌وه و 30 گۆڕیشیان ماون، له‌و گۆڕانه‌ش كه هه‌ڵدراونه‌ته‌وه له سنوورى شنگال، ئێسك و پرووسكى 67 هاووڵاتى له گۆڕێکى به‌كۆمه‌ڵدا دۆزراونه‌ته‌وه، كه دواتر له شه‌ره‌فه‌دین به خاك سپێردران. له سنوورى شاره‌دێى جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌ش، ئێسك و پرووسكى ژماره‌یه‌كى دیكه‌ى هاووڵاتى له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا دۆزراونه‌ته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه‌ى تا ئێستا هه‌ڵنه‌دراونه‌ته‌وه به هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌نته‌رى دیكۆمێنتكردن له دهۆك و لیژنه‌ى باڵاى جینۆساید، ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌یان ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى ڕووفاته‌كانیان له‌سه‌ر زه‌وین و دانه‌پۆشراون.
هه‌روه‌ها گوتیشی : “وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان زۆر جه‌ختیكردووه‌ته‌وه كه پێویسته به زووترین كات ده‌ست بكرێت به هه‌ڵدانه‌وه‌ى ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه و ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه پێش ساڵڕۆژى داگیركردنى شنگال، هه‌ڵبدرێنه‌وه”.
ڕوونیشی كرده‌وه: “به‌شێك له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له هه‌ندێ شوێندا تا ئێستاش مه‌ترسیی ڕێكخراوى داعشیان له‌سه‌ره و نزیكن له سنوورى ده‌سه‌ڵاتى ئەوانەوە”.
ڕۆژى 3/8/2014 ڕێكخراوى داعش ده‌ستیگرت به‌سه‌ر شنگال و ده‌ورووبه‌ریدا، جگه له ڕفاندنى هه‌زاران ژن و كچى ئێزدیی ئه‌و ناوچه‌یه، ژماره‌یه‌كى زۆر له هاووڵاتیى سڤیلى سنووره‌كه‌شیان شه‌هید كرد و ته‌رمه‌كیانیان له چه‌ندین گۆڕى به‌كۆمه‌ڵدا شارده‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
