یوئێن داخوازا پاراستنا ژنێن رزگاربوويێن ژ دەستێ داعش ل مووسل دکت
كوردستان تى ڤى
سەرچاوەیەک لە ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، دوای ڕزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ له ده‌ستی داعش، داوای پاراستنی ڕزگاربووانی توندوتیژی کرد.
(پامیلا پاتن)، نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ توندوتیژیی سێكسی له شه‌ڕدا، پیرۆزبایی له عێراقییه‌كان کرد بۆ سه‌ركه‌وتنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ له ده‌ستی داعش دوای شه‌ڕێكی قورس و دوورودرێژ.
بە پێی بەیاننامەیەکی ڕێکخراوەکە، (پاتن) گوتی: ”من هانی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌ده‌م له‌سه‌ر دڵنیابوون له گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆمه‌ندانه و سه‌لامه‌تیی كچان و ژنانی ده‌ستی داعش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به كۆمه‌ڵگاكانیان شاد بنه‌وه و سه‌رله‌نوێ تێكه‌ڵ ببنه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی دواجار بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر دۆخی ئاساییان له‌گه‌ڵ ئاوڕدانه‌وه له مافه مرۆییه‌كانیان و پێویستییه‌كانی پاراستنیان، به‌تایبه‌تیش ئه‌و منداڵانه‌ی كه له سه‌رده‌می ده‌ستبه‌سه‌ریدا له‌دایك بوون.”
ده‌ستخۆشیی له هه‌وڵه‌كانی پیاوانی ئایینیش كرد له ده‌ر‌كردنی فتوا سه‌باره‌ت به پاراستنی ڕزگاربووانی توندوتیژیی سێكسی و هانیشی دان بۆ ئاسانكاریكردنی گفتوگۆی ناو كۆمه‌ڵگا له پێناو خستنه‌ڕووی ئه‌و ئازار و مه‌ینه‌تییانه‌ی كه دایكه‌كان و منداڵه تازه‌بووه‌كان له سه‌رده‌می ده‌ستبه‌سه‌ریدا چێشتوویانه، بۆ قبووڵكردنی ئه‌و منداڵانه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگاوه. هه‌روه‌ها زیاتر هانی عیراقییه‌كانی دا له هه‌موو چین و توێژه‌كان، كه خۆیان له هه‌موو جۆره له‌کكه‌داركردن و تانه و ته‌شه‌رێک دژی ئه‌وانه دوور بگرن. هه‌روه‌ها داوای كرد ئه‌نجامده‌رانیشی به‌په‌له به سزا بگه‌یەندرێن و بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڵێنی پشتگیریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی دا.
لە بەیاننامەکەیدا، (پامیلا پاتن)، نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ توندوتیژیی سێكسی له شه‌ڕدا، گوتیشی: ”نووسینگه‌كه‌ی به‌دواداچوون سه‌باره‌ت به پشتگیریكردنی حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات، بۆ جێبه‌جێكردنی ڕاگه‌یاندنی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به پێش‌گرتن و به‌هاناوه‌چوونی توندوتیژیی سێكسی له شه‌ڕدا، كه له مانگی ئه‌یلوولی ٢٠١٦ واژۆ كراوه.
ئه‌مه‌ش له ڕێی به‌هێزكردنی توانا و له نیزیكه‌وه كاركردن له گه‌ڵ كه‌سه ده‌ستنیشانكراوه ئاستبه‌رزه‌كانی په‌یوه‌ست به توندوتیژیی سێكسی له به‌غدا و هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌و ده‌ستخۆشیشی له پابه‌ندبوونی حكوومه‌ت كرد بۆ دڵنیابوون له جێبه‌جێكردنی ته‌واوی ئه‌و ڕاگه‌یانراوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
