ئەو كچا ئێزدی هاته رزگاركرن كو بابێ وێ ب نیاز بوو گورچیلا خۆ بۆ فرۆشت
وشه
دەخیل عەبدۆ ئەو هاووڵاتییە ئێزدییەی كە بە نیاز بوو گورچیلەكەی بۆ رزگاركردنی كچەكەی لە دەستی داعش بفرۆشیت، ناچاری ئەو كارە نەبوو ئەو كاتەی نووسینگەی رفێنراوانی كوردانی ئێزدی لە پارێزگای دهۆك رای گەیاند كە كچەكەی رزگار كراوە.
حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رفێراوانی كوردانی ئێزدی لە پارێزگای دهۆك بە “وشە”ی راگەیاند كە پێشتر ئەو هاووڵاتییەمان ئاگەدار كردبووەوە كە كچەكەی رزگار دەكەین و رزگاریشمان كرد.
زیاتر گوتی، ئەمڕۆ پێنجشەم توانیمان كچێك بە ناوی ”سوهەیلە دەخیل عەبدۆ”، كچی ئەو پیاوەی كە بەنیاز بوو گورچیلەی بۆ رزگاركردنی كچەكەی بفرۆشێت، رزگار بكەین و هەموو ئەو خەرجییانەمان دابین كرد و بە هەوڵی نووسینگەكەمان لە شاری “دیر زوور”ی سووریا رزگارمان كرد.
قائیدی روونی كردەوە، كچەكە خەڵكی گوندی “وەردییە”ی سەر بە شارۆكەی شنگالە و ئێستە رزگار كراوە و لە كەمپی “قادیای” ئاوارەكانی ئێزدی لە شارۆكەی زاخۆ نیشتەجێیە و راشی گەیاند كە ئێستە زیاتر لە سێ هەزار و 70 هاووڵاتی رزگار كراون و زیاتر لە سێ هەزار و 300یشیان بە دەستی داعش ماون و هەوڵ دەدەین ئەوانیش رزگار بكەین.
شایەنی باسە چەكدارانی داعش لە سێی ئابی ٢٠١٤ هێرشێكی فرەوانیان كردە سەر ناوچەی شنگال و دەورووبەری كە ناوچەیەكی ئێزدینشینە و رەشەكوژیان دروست كرد و ئافرەت و منداڵانیشیان وەك كۆیلە برد، دواتی ئەو ناوچانە لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە ئازاد كرانەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
