شبكة لالش الاعلامية

کاریگەریێن خراپێن زۆر روونشتنێ  

کاریگەریێن خراپێن زۆر روونشتنێ  

خەندان-

بەپێێ لێکۆڵینەوەیەكی د.مێرکۆلا جەیمیس لێڤینی بەڕێوەبەری زانکۆی ئاریزۆن، هۆشداری لە کاریگەرییە خراپەکانی دانیشتن دەدەن بۆ کاتێکی دوورودرێژ کە دەبێتەهۆی زیانگەیاندن بە تەندروستی لەشی مرۆڤ.

بەشێک لەو ئەندامانەی جەستە لەکاتی دانیشتنێکی دوورودرێژدا زیانی پێدەگات بریتییە لە دڵ، پەنکریاس و شێرپەنجەی کۆڵۆن.

کاتێک مرۆڤ بۆ ماوەیەکی زۆر دادەنیشێت بەبێ جوڵە خوێن بەشێوەیەکی خاووتر بۆ ئەندامەکانی لەش دەڕوات و ماسوولکە کەمتر چەوری دەسووتێنێت ئەمەش وادەکات چەوری لەناو دڵدا بمێنێتەوەو دەبێتەهۆی نەخۆشی شەکرە.

کاتێک ئەندامەکانی لەش جوڵەیان کەمبوو پەنکریاس ڕێژەیەکی زیاتر ئەنسۆلین دەڕێژێت. سەرباری ئەم دوو جۆرە نەخۆشیە مرۆڤ دەکرێت زیاتر تووشی جۆرەکانی نەخۆشی شێرپەنجە ببێت، وەك شێرپەنجەی کۆڵۆن و سنگ ئەمەش یەکێکە لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان.

بەدەستخستنی چارەسەری لە ڕێژەیەکی زۆر کەمتردایە بەراورد بە جۆرەکانی تری نەخۆشی، هۆکاری ئەم جۆرە نەخۆشیە ترسناکەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەندامەکانی لەش تەواو کار ناکەن و لە دۆخێکی سستدا دەمێننەوە و ناڕێکی لە گەشەی خانەکان دروست دەبێت.

د.مێرکۆلا باس لەوەش دەکات یەکێک لە هۆکارەکانی تەشەنەکردنی نەخۆشیە جۆراوجۆرەکان، شێرپەنجە دانیشتنی زۆرو جوڵەی کەمە.
بەرەوپێشچوونی تەکنۆلۆژیا یەکێکە لە هۆکارەکان کە وادەکات خەڵکی کاتێکی درێژ لە جێگەیەکدا بەسەربەرن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رۆژانە 31 هه‌ڤژين ل کوردستانێ ژێك جودا دبن 

Lalish Duhok

تەمەن 111 سالە 110 نەڤى هەینە

Lalish Duhok

  پاشماوه‌يێن تایتانیك پشتى 100 سالان

Lalish Duhok