ل شنگال ئامادەکاری بۆ ب رێڤهچوونا گشتپرسيێ دئێنه كرن
رووداو – شنگال
بڕیارە وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی باشووری کوردستان گشتپرسی لە شنگالیش بەڕێوەبچێت، کۆمیسیۆنیش هەموو ئامادەکارییەکی بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی لەو شارۆچکەیە کردووە.
بە گوێرەی بەرپرسانی حکومی ناوچەکە تاوەکو ئێستا 16 هەزار کەس لە خەڵکی ناوچەکە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و لە رێگەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی و هەڵبژاردنەکان هەموو ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی لەو شارۆچکەیە کراوە.
شنگال لە دوو شارۆچکە و هەشت کۆمەڵگا و ژمارەیەک گوند پێکدێت، لە 60%ـی لە ژێر دەستی هێزەکانی پێشمەرگەدایە و بەشەکەی دیکە لەژێر دەستی پەکەکە و حەشدی شەعبی دایە.
ئەو کوردانەی لەگەڵ حەشدی شەعبیدان دەڵێن “نابێت لە شنگال گشتپرسی ئەنجامبدرێت”، بەڵام بەشەکەی دیکە دەڵین “ئەوان بە بەڵی دەنگ بە گشتپرسی باشووری کوردستان دەدەن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
