شبكة لالش الاعلامية

گەنجه‌كێ ئێزدی: حەشدا شەعبی باوه‌ريێ ب هیچ ئێزدیه‌كى ناکن

گەنجه‌كێ ئێزدی: حەشدا شەعبی باوه‌ريێ ب هیچ ئێزدیه‌كى ناکن

باسنيوز:

گەنجێکی ئێزدی، کە چەکداری حەشدی شەعبی بووە و چەند ڕۆژێکە وازی هێناوە، رای دەگەیەنێ کە ماوەیەکی زۆرە چوومەتە ناو حەشدی شەعبی، بەڵام لەو ماوەیەدا نەیبینیوە کارێک بۆ خزمەتی ئێزدخان و شنگال بکەن. هەروەها دەڵێ: بۆم دەرکەوت کە حەشد هێزێکی ڕێکخراو نییە، بەڵکوو گرووپی میلیشیایی جیاواز بوون و هیچ گرووپێکیان خۆی بەوی دیکەیان نەدەگۆڕییەوە، بەوەدا تێگەیشتم کە هیچ ئاییندەیەک بۆ ئێزدییەکان لەگەڵ حەشدی شەعبیدا نییە.

ناسر شنگالی، ئەو گەنجە ئێزدییەی ڕیزی میلیشیاکانی حەشدی جێ هێشتووە بۆ (باس) دەڵێ: “بە چاوەکانی خۆم کارە نایاساییەکانی چەکدارانی حەشدم بینیوە، هەر لە سووتاندن و تەقاندنەوەی خانوو و بەتاڵانبردنی موڵک و ماڵی هاووڵاتییان، تا دەگاتە گرتن و ڕفاندن و کوشتنی خەڵکی سڤیل لەو ناوچەیە. جگە لەمەش، لەو ماوەیەدا بۆم دەرکەوت کە ئەوان بەکرێگیراوی ئێرانن و پێگیری بڕیار و فەرمانەکانی تارانن، بۆیە وازم لێ هێنان”.

هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات، پێشتر و تا ئەو کاتەی پێشمەرگە لە شنگال و ناوچەکەیان بووە، هیچ حاڵەتێکی تاوانکاری ڕووی نەداوە، بەڵام لەوەتەی چەکدارانی حەشدی شەعبی هاتوونەتە ناوچەکە، ڕۆژ بە ڕۆژ تاوان زیاتر دەبێت. ئەوەی مایەی پرسیار و گومانیشە ئەوەیە، لەگەڵ هەموو ئەو تاوانانەی ڕفاندن و کوشتن و دزی و تاڵانکردنەی لە شنگال ئەنجام دەدرێن، کەچی نەک کەس دەستگیر ناکرێ، بەڵکوو ئەگەر بزانن کەسێک زانیاری لەسەر ئەو تاوانانە و تاوانبارەکان هەیە، ئەویش دەڕفێنن و دەیکوژن.

ئەو گەنجە ئێزدییە نموونە بە تاوانێک دێنێتەوە و دەڵێ: “چەند ڕۆژێک پیش ئێستا لە قەزای شنگال، چەند چەکدارێکی نەناسراو دەستڕێژی گوللەیان لە ئۆتۆمبێلێک کرد کە دوو کەسی ئێزدیی تێدابوو و بە هۆیەوە یەکیان کوژرا و ئەوی تریش بە سەختی بریندار بوو، کەچی تاوانبارەکان بەبەرچاوی چەکدارەکانی حەشدی شەعبیەوە ڕایانکرد”.

ناسر بۆ (باس) ئاشکرای کرد کە: “هیچ شتێکی هاوبەش، ئێزدی و میلیشیاکانی حەشد کۆ ناکاتەوە، ئەوان هاتوون ڕێنمایی و یاساکانی ئێران جێبەجی دەکەن و شتەکانی خۆیان بەسەر خەڵکی ناوچەکە دەسەپێنن، ئەمەش بۆ داهاتوو کێشەی مەزن بۆ ئێزدییەکان دروست دەکات”.

ئەو گەنجە ئێزدییەی کە ڕیزی میلیشیاکانی حەشدی بەجێهێشتووە و ئێستا لە دهۆک دادەنیشێ، لەبارەی ئاستی متمانەی بەرپرس و چەکدارەکانی حەشدی شەعبی، بە ئێزدییەکان دەڵێ: ” بۆ خۆم بینیومە کە قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس و ئەبوعیزرائیل هاتوونەتە ناو شنگال و کۆبوونەوەیان بە چەکدارەکانی حەشد کردووە. لەو کۆبوونەوانەیاندا، نەک چەکدارێکی ئاسایی وەک ئێمە، بەڵکوو ڕێگایان نەداوە هیچ فەرماندە و سەرکردەیەکی ئێزدیی ناو میلیشیاکانیان، بەشداریی کۆبوونەوەکانیان بکەن. ئەمەش بۆ ئەوە بووە تا نهێنیی پلان و بەرنامەکانیان ئاشکرا نەبێت، چونکە حەشدی شەعبی هیچ متمانەیەک بەو ئێزدییانەش ناکەن، کە چەکداری خۆیانن”.

ناسر جەخت دەکاتەوە کە تەواوی سنووری شنگال لەگەڵ ڕۆژئاوای کوردستان لە دەستی میلیشیاکانی حەشدی شەعبیدایە و دووپاتی دەکاتەوە: “با هیچ ئێزدیێک نەڵێ من بەرپرسی کەتیبە، یان فەرماندەی فەوجم لەناو لیوای حوسێنی و شتم بە دەستە، چونکە هەموو بڕیارێک بە دەستی چەکدارە شیعەکانی حەشدی ئێرانییە و چیان بوێ دەیکەن. جگە لەوەی یەک خاڵی سنووریش لەو ناوچانە لە دەستی ئێزدییەکاندا نییە، هاوکات لە ترسی چەکدارەکانی حەشد، کە تەنیا بۆ دزی و تاڵانی هاتوونەتە ناوچەکە، شەوانە خەڵک بۆ خۆی پارێزگاری لە ماڵی خۆی دەکات”.

ناسرا باس لەوە دەکات کە تاکو پێشمەرگە نەگەڕێتەوە شنگال و دەوروبەری، ئارامی و ئاسایش بۆ ناوچەکەیان ناگەڕێتەوە و دەڵێ: “ئەو خەڵکەی ئێستا کە بە ناچاری لەناو شنگال ماوەتەوە، ڕۆژ بە ترس و لەرزەوە هاتووچۆ دەکەن و شەوانەش بە ئارامی ناخەون. بۆیە ئەگەر دەرفەتیان بۆ بڕەخسێت، ئەوانیش ئاواییەکانیان جێ دەهێڵن و دەگەڕێنەوە کەمپەکانی پێشوویان، چونکە هیچ دەرفەتێکی گونجاوی ژیان لە دەڤەری شنگال نەماوە”.

دواجار ناسر شنگال ڕوو دەکاتە ئەو ئیزدیانەی تا ئێستا بە هەر هۆیەک و لەبەر هەر شتیک بیت لە ڕیزەکانی حەشدی شەعبیدا ماونەتەوە دەڵێ: ” حەشد ئێستا بۆ بەرژوەندیی خۆی پێویستی بە ئێزدییەکانە، ئەگەر جار جارە چاوەکانیشیان لەم و لەوی ئێزدی بپۆشن، لەبەر خاتری چاوی گەشی ئەوان نییە، کە چەکداری خۆیانن، بەڵکوو جارێ ئیشیان پێتانە. بۆیە هەتا زووە واز لەو میلیشیایانە بێنن کە تا ئێستاش متمانە بە هیچ کەسێکتان ناکەن”

زیاتر… له‌زگین
ب وێنە.. ل دھۆکێ سێ کەس د روویدانێن ھاتن و چوونێدا بوونە قوربانی
به‌هۆی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ ڕه‌وشی ژیانی دانیشتووانی باشیك له‌ بارێكی خراپدایه‌
مەحما خەلیل: حەشدا شەعبی مەزنترێن کارگە ل رۆژھەلاتا ناڤەراست قەزا شنگال تالانکرن
حەشدا شەعبی ھەموو ئامیرَین باژێرڤانیا شنگال برن
ژبەر پەکەکێ 30 گوندێن ناحیا دەرکارێ چوول کرینە
سەیدو چەتۆ: 47 کەس خوە بۆ پوستێ پارێزگەرێ مووسل بەربژێر دکەن
ب‌وێنە.. ل بارزان دارا شەهیدان هاتە دروستك

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دھۆک.. زانایێن ئیسلامی مەدالیا پێکڤە ژیانێ دانە شێخەکێ ئێزدیان

Lalish Duhok

پشتی دوو سالێن زیندانكرنێ باسیمە دەروێش بێ تاوان دەرچوو

Lalish Duhok

ل بنگه‌هێ لالش مافێ كێمينه‌يان هاته‌ گه‌نگه‌شه‌كرن

Lalish Duhok