شبكة لالش الاعلامية

دەزگه‌هێ ئاشتی يێ سوێسرا دێ کۆنفرانسه‌كى ده‌ربارەی جینۆسایدا ئێزدیان ساز دەت

دەزگه‌هێ ئاشتی يێ سوێسرا دێ کۆنفرانسه‌كى ده‌ربارەی جینۆسایدا ئێزدیان ساز دەت
هەولێر-KDP.info-

مه‌تیاس ڕیفێل لە دەزگای ئاشتیی سویسرا لە دیداریدا لەگەڵ بەرپرسی مەکتەبی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتی رایگەیاند، ئەمساڵ دەزگای ئاشتیی سویسرا بەنیازە کۆنفرانسێک سەبارەت بە جینوساید و قڕکردنی کوردانی ئیزدی سازبدات.

ڕۆژی 8/4/2018 مه‌تیاس ڕیفێل به‌ ناوی ده‌زگای ئاشتیی سویسرا سه‌ردانی مه‌کته‌بی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی کرد و له ‌لایه‌ن هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی مه‌کته‌ب و ژماره‌یه‌ک له‌ هه‌ڤاڵانی مه‌کته‌به‌وه‌ پێشوازییان لێ کرا.

مه‌تیاس ڕیفێل که‌ له‌ ڕیگه‌ی مه‌کته‌بی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی (پ.د.ک)ـەوە سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کردووه‌ ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی و پرۆگرام و هه‌وڵه‌کانی ده‌زگای ئاشتیی سویسای خسته‌ ڕوو، که‌ ده‌زگاکه‌یان به‌ نیازن به‌ هاوکاری و پشتیوانیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و حکوومه‌تی سویسرا ئه‌مساڵ کۆنفرانسێکی تایبه‌ت له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردانی ئێزدی و جینۆساید و قڕکردنیان له‌سه‌ر ده‌ستی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ساز بکه‌ن.

به‌رپرسی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی (پ.د.ک) باسێکی تێروته‌سه‌ڵی له‌سه‌ر ڕه‌وشی کوردانی ئێزدی و پێکهاته‌کانی تری هه‌رێمی کوردستان له ‌سه‌رده‌می هێرش و په‌لاماره‌کانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش خسته‌ ڕوو و ڕۆڵی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به‌تایبه‌تی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی بۆ پاراستنی ماف و ئازادی و که‌لتووری پێکه‌وه‌ژیان له‌ هه‌رێم و به‌هاناوه‌هاتنی کوردانی ئێزدی و پێکهاته‌کانی نه‌ته‌وه‌یی له‌ کوردستان و هاوکاریکردنیان بۆ نوێنه‌ری ده‌زگای ئاشتی سویسرا شی کرده‌وه‌ و سوپاسی ده‌زگای ناوبراو و به‌تایبه‌تی حکوومه‌تی سویسرای کرد له‌ پشتیوانی و هاوکارییه‌کانیان بۆ هه‌رێمی کوردستان و به‌ ناوی پارتی دیمۆکراتی کوردستانه‌وه‌ هه‌موو هاوکاری و پشتیوانییه‌کی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیمۆکراتی کوردستانیشی بۆ سازکردن و سه‌رخستنی کۆنفرانسه‌که‌یان له‌ سویسرا پێشان دا که‌ خزمه‌ت به‌ ناساندنی کۆمه‌ڵگای کوردانی ئێزدی و پێکه‌وه‌ژیان و خستنه‌ڕوو و باسکردنی پرسی جینۆساید و پاکتاوی ڕه‌گه‌زیی دژ به‌ کوردانی ئێزدی بکات و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی لێی ئاگادار بکرێته‌وه،‌ پێشان دا.

مه‌تیاس ڕیفێڵیش به‌ ناوی ده‌زگای ئاشتیی سویسراوه‌ سوپاسی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی (پ.د.ک)ی کرد و ڕایگه‌یاند، بۆ ئاشنابوون به‌ کۆمه‌ڵگا و پرسی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری شنگال و که‌مپی ئاواره‌کان و سه‌نته‌ر و ده‌زگا ئایینی و که‌لتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌سایه‌تییه‌کانی ناوچه‌که‌ ده‌کات و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیشدا کۆ ده‌بێته‌وه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

میری ئێزدییان سووتاندنا ‘قورئانا پیرۆز’ شەرمەزار دکەت

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش په‌يامه‌كا سه‌ره‌خۆشيێ ئاڕاسته‌ى مالباتا قوربانيێن هه‌ر سێ گه‌نجێن ئێزدى دكه‌ت 

Lalish Duhok

دەزگەهێ‌ خێرخوازیێ‌ بارزانی پێتڤیێن ئاوارێن چیایێ‌ شنگالێ‌ دابین دكت

Lalish Duhok