شبكة لالش الاعلامية

“هه‌تا پێشمەرگە ڤه‌نەگەرتە سنوورێ شنگالێ چارەسەركرنا بارودۆخێ ده‌ڤه‌رێ ب زه‌حمه‌ته‌”

“هه‌تا پێشمەرگە ڤه‌نەگەرتە سنوورێ شنگالێ چارەسەركرنا بارودۆخێ ده‌ڤه‌رێ ب زه‌حمه‌ته‌”
باسنيوز:

بەرپرسێكی حكوومی ڕایدەگەیەنێت، تاوەكو هێزەكانی پێشمەرگە نەگەڕێنەوە سنووری شاری شنگال، چارەسەركردنی دۆخەكەی ئەستەمە.

نایف سەیدۆ، بەڕێوەبەری شارەدێی سنونێی سەر بە شاری شنگال، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “پرسی شنگال بەتایبەت لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری رابردوو و هاتنی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بۆ سنوورەكەمان كراوەتە پرسێكی سیاسی، بۆیە تاوەكو پێشمەرگە نەگەڕێتەوە سنوورەكە چارەسەركردنی دۆخی شنگال لە هەموو ڕووەكانەوە زۆر ئەستەمە، لەبەر ئەوەی چەندین هێزی میلیشیایی لە سنوورەكە هەیە، بۆیە تا ئێستاش زیاتر لە %80ی ئاوارەكان ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان”.

ڕاشیگەیاند: “خزمەتگوزاری لە شنگال و دەوروبەری وەستێنراوە و داعش چۆن شارەكەی وێران كردووە، هەر وەك خۆی ماوەتەوە و دەستی ئاوەدانی بۆ درێژ نەكراوە، بۆیە پێویستە میلیشیاكان لە سنوورەكە دەربكرێن و هەروەها حكوومەتی عێراق قەرەبووی ماددی و مەعنەوی خەڵكەكە بكاتەوە و ئاوارەكان و ئیدارەی شەرعی سنوورەكەش بگەڕێنەوە بۆ شنگال و دەوروبەری”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگه‌هێ لالش تايێ باعەدرێ سالیادا دامەزراندنا پارتا شیوعیێن عێراقێ پیرۆز دکت

Lalish Duhok

ل ئەمریكا گەنجەكی ئێزدی رێزا ئێكێ‌ ل قارەمانیا لەشجوانیێ‌ بدەستڤە دئینت

Lalish Duhok

پێنج گۆڕێن بكۆم ل شنگال زيانڤێكه‌فتيه‌

Lalish Duhok