ئازار 14, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

فەرماندەیەکێ پێشمەرگەی ل شنگال:په‌كه‌كێ دڤێت دووبه‌‌ره‌كيێ دناڤبه‌را كورد و عه‌ره‌بان دا دروست بكت 

فەرماندەیەکێ پێشمەرگەی ل شنگال:په‌كه‌كێ دڤێت دووبه‌‌ره‌كيێ دناڤبه‌را كورد و عه‌ره‌بان دا دروست بكت 

وشه‌:

فەرماندەیەکی پێشمەرگەی کوردی ئێزدی لە شنگال دەڵێ: پەکەکە بە ئەنقەست دوو ھاووڵاتیی عەرەب دەکوژێت و دەیەوێت دووبەرەکی لەنێوان کورد وعەرەب دروست بکات.

ئەمڕۆ شەموو 12ی ئەیلوول، قاسم دربۆ فەرماندەی پێشمەرگەی کوردی ئێزدی لە شنگال بە “وشە”ی گوت، پەکەکە لەڕێی یەپەژە کە سەر بە ئەوان و کوردانی ئێزدییە کە بردوویانەتە ڕیزەکانی خۆیان، دەیانەوێت دووبەرەکی لەنێوان کورد و عەرەب دروست بکەن.

دەیانەوێت دووبەرەکی لەنێوان کورد و عەرەب دروست بکەن

ڕوونی دەکاتەوە، کاتێک دوو ھاووڵاتیی عەرەب لە گوندەکانی دەوروبەری شنگال چوونەتە سەر کاری خۆیان، پەکەکە بەئەنقەست تەقەیان لێ کردوون و ھەردوو ھاووڵاتییان کوشتووە، ئەمەش کاردانەوەی خراپی لێ کەوتووەتەوە، دەیانەوێت لەو ڕێیەوە دووبەرەکی لەنێوان کورد وعەرەب دروست بکەن و بیانکەنەوە بە دوژمنی یەک، چونکە ماوەیەکە چەند گوندێکی عەرەبی سنوری شنگال ئاوەدان کراونەتەوە.

ئەوفەرماندەیەی پێشمەرگەی کوردی ئێزدی زیاتر گوتی، نەک تەنیا عەرەب، بگرە لەسەر ناڕەزایەتی بەھۆی بوونی پەکەکە لە شنگال، چەندان کوردی ئێزدییان خستووەتە گرتووخانە و چەندان جار داوای ئازادکردنیان کراوە بەڵام ئامادە نین ئازادیان بکەن، بۆیە پەکەکە بە ھەموو شێوەیەک لە شنگال دەستدرێژی دەکاتە سەر کوردی ئێزدی.

قاسم دربۆ گوتی: تاوەکو پەکەکە لە شنگال بێت، شارۆکەکە ئارامیی بەخۆیەوە نابینێت، بۆیە پێویستە تا زووە کار بکرێت بۆ دەرکردنی پەکەکە، چونکە خەڵک چیتر ناتوانێ خۆی لەبەرانبەر ئەو دۆخە ڕابگرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi