شبكة لالش الاعلامية

قایممقامێ شنگال: ژ81 گۆڕێن بکۆم يێن ئێزدیان 9 گۆڕ هاتينه‌ هه‌لدان

قایممقامێ شنگال: ژ81 گۆڕێن بکۆم يێن ئێزدیان 9 گۆڕ هاتينه‌ هه‌لدان

رووداو دیجیتاڵ
قایمقامی شنگال داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات تیمێکی نێودەوڵەتی بۆ ئاشکراکردن و هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگال پێکبهێنێت و سەرپەرشتییان بکات. حکومەتی عێراقیش بە “کەمتەرخەم لەئاستی ئێزدییەکان دەزانێت”.

مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: “ژمارەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی قوربانیانی ئێزدییەکان، ئەوانەی تاوەکو ئێستا لە رێگەی مانگە دەستکردەکان GPS، دەستنیشانکراون 81 گۆڕی بەکۆمەڵن، کە رووفاتی هەزار و 602 کەسیان تێدایە کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کۆمەڵکوژکراون”.

بە گوتەی مەحما خەلیل لەو 81 گۆڕە بەکۆمەڵە تەنیا 9 گۆڕیان هەڵدراونەتەوە و دەڵێت: “ئەرکی هەموو لایەکە بەتایبەت لایەنی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان بەدیاریکراوی دەرهەق بەو قوربانییانە بێ ئەمەک نەبێت”.

قایمقامی شنگال حکومەتی عێراق بە هۆکار دەزانێت بۆ دواکەوتنی رووماڵکردنی تەواوی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ئێزدییەکان و گوتی: “نایەوێت لە بابەتی گۆڕە بەکۆمەڵەکانمان هیچ بکات، چونکە نایەوێت هیچ بەرپرسیارێتییەک لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاریان و پابەندبوون بە خزمەتکردنی ناوچە ئێزدینشینەکان بخاتە ئەستۆی خۆی کە ئەمە ئەرکێکی ئەخلاقی و مرۆییە، پێش ئەوەی ئەرکی سیاسی و کۆمەڵایەتی بێت”.

لە 3ی ئابی 2014 داعش هێرشێکی فراوانی بۆ سەر ناوچە ئێزدینشینەکان دەستپێکرد، ژمارەیەکی زۆر لە ئێزدییەکانی بێسەروشوێن کردن. ژمارەیەک ئافرەت و کچی ئێزدیشی رفاندن.

6ی شوباتی ئەمساڵ رووفاتی 104 ئێزدی کە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەرهێنرابوون لە گوندی کۆچۆ (18 کیلۆمەتر لە قەزای شنگالەوە دوورە) لە رێورەسمێکدا بەخاکسپێردران.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ‌ لالش هایداری ب رێڤەچۆنا ئەزموونان ل كەمپا چەم مشكۆ دبت

Lalish Duhok

ماكس بریموراك:ئەمریكا ل ئاستەكی بلند كار لسەر كەیسا ئێزدیان كریە

Lalish Duhok

ل ميحوه‌رێ شنگالێ ژماره‌كا تيرۆرستێن داعشێ هاتنه‌ كوشتن

Lalish Duhok