بەرپرسهكێ پارتی: پەکەکە پیلانێن وهلاتان ل شنگال بجهـ دئينت
باسنيوز:
بهرپرسێكی پارتی دیموکراتی کوردستان له شنگال ریدەگەیەنێت، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پیلانی وڵاتان لەشنگال جێبەجێ دەکات.
ئیدریس زۆزانی، كارگێری لقی 17ی پارتی له شنگال، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ههركهسێك له شنگال لهگهڵ بیروبۆچوونی پهكهكه نهبێت، چەکدارانی سەر بەو حزبە دهیكوژن.
ئیدریس زۆزانی هەروەها رایگەیاند: پەکەکە بارودۆێکی خراپی بەسەر خەڵکی شنگال هێناوە و ئەو شارە پڕ بووە لە گرووپ و میلیشیای چەکداریی جۆراوجۆر و پیلانی وڵاتان لەو شارە جێبەجێ دەکرێت.
ئەو بەرپرسەی پارتیئاماژەی بەوەش کرد، کە حکوومەتی عێرا ”ناتوانێت“ پەکەکە لە شنگال دەربکات و ئەگەری پێکدادانیش لەنێوان سوپای عێراق و چەکدارانی پەکەکە هەیە.
ئیدریس زۆزانی جەختی لە بوونی پیلانگێڕیی پەکەکە لە شنگال کردەوە و رایگەیاند: پەکەکە بەردەوام پیلان لە دژی کادیرانی پارتی لە شنگال دەگێڕێت و بە هێنانی مێرمنداڵانی رۆژئاوای کودستان، ئەو شارەی کردووەتە ناوەندێکی چەکداریی خۆی.
زۆزانی دەنگدانی هاووڵاتیانی شنگال بە کاندیدانی پارتی بە نیشانەی رەتکردنەوەی پەکەکە لەلایەن خەڵکی شنگالەوە زانی و رایگەیاند: ”خەڵکی شنگال نیشانیان دا کە لەگەڵ گەڕانەوەی پارتی و پێشمەرگەن بۆ شنگال“.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی