تیمهكا نێڤ دەولەتی دێ دهست ب هلدانا گۆڕێن بكۆم ل شنگال كت
وشه:
جیا لە مانەوەیان بە ئاوارەیی و ئاسایی نەكردنەوەی دۆخی ناوچەكانیان، یەكێك لەو شتانەی برینی كوردانی ئێزیدی بە كراوەیی هێشتووەتەوە، بابەتی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی شنگال و دەورەبەریەتی، لەو ناوەدا تیمێكی نێودەوڵەتی بە ئاراستەی هەڵدانەوەی چەند گۆڕێكی بە كۆمەڵ جموجۆڵ دەكات.
نێچیرڤان سلێمان، گوتەبێژی دەستەی لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی بەڵگە لە پارێزگەی دهۆك رای گەیاند كە بڕیارە لە 20ی ئەم مانگە تیمێكی نێودەوڵەتی چەند گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە ناوچەی حەردان لە شارۆكەی شنگال هەڵ بداتەوە، ئەوەیش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گۆڕە بە كۆمەڵەكان لە بەغدا و تیمێكی هەرێمی كوردستان لە وەزارەتی كاروبرای شەهیدان و دەستەی لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی بەڵگە لە دهۆك.
روونی كردەوە، ژمارەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان گەیشتووەتە 105 گۆڕی بە كۆمەڵ لە شنگال كە قوربانیانی ئێزیدی لەوانەی بە دەستی رێكخراوی داعش لە 2014 شەهید كران لەوێ نێژراون، ئاماژەی كرد كە تیمی هاوبەشی نیشتمانی بە هاوكاری لەگەڵ تیمە نێودەوڵەتییەكە توانیویانە 27 گۆڕی بەكۆمەڵ لە شنگال هەڵ بدەنەوە.
شایەنی باسە رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە ئابی 2014 هێرشی كردە سەر شنگال و دەروبەری كە زۆرینەی دانیشتووانی ناوچەكە كوردانی ئێزیدین، كۆمەڵكوژی بۆ نانەوە، ژن و كچ و منداڵانی رفاندن و پیاوەكانیشی كوشتن، كە تا ئێستە بەشێكیان چارەنووسیان نادیارە، تەنانەت بەشێك لەو قوربانیانەی لە گۆڕە بە كۆمەڵەكانن، گۆڕەكانیان بۆ ناسینەوەیان هەڵ نەدراوەتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
