شبكة لالش الاعلامية

میرێ ئێزدیان: هه‌تا ئيرۆ فەرمان ل سەر ئێزدیان يا بەردەوامە

میرێ ئێزدیان: هه‌تا ئيرۆ فەرمان ل سەر ئێزدیان يا بەردەوامە
K24 – هەولێر

میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدیان، رایگەیاند کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکومەتی عێراقی بەڵێنەکانی خۆیانیان بەرامبەر بە ئێزدیان جێبەجێ نەکردووە و دووپاتی کردەوە، “تا ئەمڕۆش فەرمان لەسەر ئێزدیان بەردەوامە”.

هەشت ساڵ بەسەر داگیرکردنی شنگال لەلایەن چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) و جینۆسایدی ئێزدیان، تێپەڕی و سەرەڕای بەڵێنی حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال و قەرەبووکردنەوەی ئێزدییان، بەڵام وەک میری ئێزدیان دەڵێت: تا ئێستا ئەو بەڵێنانە جێبەجێنەکراون.

میر حازم تەحسین بەگ، لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان24 گوتی: ئاوەدانکردنەوەی شنگال و قەرەبووکردنەوەی خەڵک، دیارکردنی چارەنووسی سێ هەزار خوشک و کەسی ئێمە، هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و هەوڵدان بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەو کارەساتەی بەسەر ئێمەدا هاتووە، ئەو بەڵێنانەن کە حکومەتی عێراقی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە ئیمەیان داوە، بەڵام بە داخەوە تا ئیستا هیچ کامیان جێبەجێنەکراون.

میری ئێزدیان، گوتی: داعش نەماوە و سەرەڕای ئەوەش، هەشت ساڵە خەڵکی ئێمە لە ژێر خێمەدا دەژین. خەڵکی ئێمە ئاوارە و پەرتەوازەبوونە و تا ئەمڕۆش فەرمان لەسەر خەڵکی ئێمە بەردەوامە.

میر حازم تەحسین بەگ، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، حکومەتی عێراق، حکومەتی کوردستان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد، کێشەی شنگال و دانیشتووانی چارەسەر بکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

562 خانیێن نوژه‌نكری ل سنونێ‌ راده‌ستی ئاوارێن ڤه‌گه‌ریایی هاتن كرن

Lalish Duhok

هه‌ژماره‌كا گه‌نجان هاتنه‌ خه‌لاتكرن 

Lalish Duhok

ل شاريا ۆرك شۆپەك لدۆر پێشکێشکرنا خووندنا ژ دەرڤەی عێراقێ هاتە سازكرن

Lalish Duhok