شبكة لالش الاعلامية

یونامی: دڤێت رێککەفتنا شنگالێ بێ گيرۆبوون بێته‌ بجهئينان 

یونامی: دڤێت رێککەفتنا شنگالێ بێ گيرۆبوون بێته‌ بجهئينان 
رووداو دیجیتاڵ

بەرنامەی هاریکاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ناسراو بە یونامی جەختدەکاتەوە کە “دەبێت هەموو لایەک کاربکەن بۆ ئەوەی کۆتایی بە دۆخی نالەباری بەردەوامی ئێزدییەکان بهێنرێت.. هەموو هەوڵێکیش بدرێت بۆ ئەوەی داهاتوویەکی باشتر بۆ خەڵکی شنگال بڕەخسێت.” هەروەها داوا دەکات “بەبێ دواکەوتن رێککەوتنی شنگال جێبەجێبکرێت.”

یونامی لە راگەیێندراوێکدا کە بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی بڵاوکراوەتەوە، جەختدەکاتەوە کە نابێت چی دیکە جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال دوابکەوێت، رێگە بە ئاوارەکان بدرێت بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان، هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە خێراتر بکرێن و پێشکێشکردنی خزمەتگوزاری گشتی باشتربکرێت.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەڵێت، بەردەوامدەبن لە “پەرەدان بە رێکارەکانی لێپرسینەوە لە تاوانەکانی داعش دژی ئێزدییەکان و گەڕاندنەوەی دادپەروەری بۆ هەموو ئەوانەی بەدەست ئەم تاوانە قێزەونەوە گیرۆدەن.”

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، “هێشتا هەزاران ئێزدی نەگەڕاونەتەوە ناو خێزان و ئازیزانیان، تاوەکو ئێستاش شوێنیان نادیارە. زۆربەی قوربانییەکان لە دوای چەندین ساڵ لە دیلبوون، ئەشکەنجەدان، توندوتیژی سێکسی، کۆیلایەتی و مامەڵەی ئەوپەڕی نامرۆڤانە بەردەوام بەدەست ئازاری دەروونییەوە دەناڵێنن.”

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە “ژمارەیەکی زۆری دیکەش هێشتا بە ئازاری لەدەستدانی ئەندامێکی خێزانی خۆشەویستیان، یان تەواوی خێزانەکەیان، زاڵنەبوون.”

بەرنامەی هاریکاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەڵێت، “زۆربەی ئێزدییەکان لە شوێنی رەسەنی خۆیان ئاوارەبوون. بەهۆی بەردەوامی گرژییەکان، زێدی باوباپیرانیان لە شنگال هێشتا بێبەشە لەو سەقامگیرییە جەوهەرییەی کە پێویستە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ژیانیان، دوور لە ترس و تۆقاندن.”

دەقی راگەیێندراوەکە:

دوای هەشت ساڵ لە هێرشێکی دڕندانە لەلایەن رێکخراوی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام – داعش – کۆمەڵگەی ئێزدی تاوەکو ئێستا ئەو ئاشتی و خۆشگوزەرانییەیان بەدەستنەهێناوە کە بەڕاستی شایەنییەتی.

هێشتا هەزاران ئێزدی نەگەڕاونەتەوە ناو خێزان و ئازیزانیان. تاوەکو ئێستاش شوێنیان نادیارە. زۆربەی قوربانییەکان لە دوای چەندین ساڵ لە دیلبوون و ئەشکەنجەدان و تووندوتیژی سێکسی و کۆیلایەتی و هەروەها مامەڵەی ئەوپەڕی نامرۆڤانە، بەردەوام بەدەست ئازاری دەروونییەوە دەناڵێنن. ژمارەیەکی زۆری دیکەش هێشتا بە ئازاری لەدەستدانی ئەندامێکی خێزانی خۆشەویستیان، یان تەواوی خێزانەکەیان زاڵنەبوون. هاوکات زۆربەی ئێزدییەکان لە شوێنی رەسەنی خۆیان ئاوارەبوون. بەهۆی بەردەوامی گرژییەکان، زێدی باوباپیرانیان لە شنگال هێشتا بێبەشە لەو سەقامگیرییە جەوهەرییەی کە پێویستە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ژیانیان، دوور لە ترس و تۆقاندن.

دەبێت ئەوە روونبێت کە ئەرکی هەمووانە بێوچان کاربکەن بۆ ئەوەی دەستبەجێ کۆتایی بە دۆخی نالەباری بەردەوامی ئێزدییەکان بێت. هەروەها هەموو هەوڵێک دەدرێت بۆ ئەوەی دەرفەت بۆ داهاتوویەکی باشتر بۆ خەڵکی شنگال بڕەخسێنرێت. دەوڵەت چەترێکە بۆ هەمووان و دەبێت دەسەڵاتەکەی گەرەنتی بە هەموو هاووڵاتییەکی ئەم وڵاتە بدات، بەبێ گوێدانە لایەنگری سیاسی و ئایینی و نەتەوەیی. هیچ ئێزدییەک و هیچ عێراقییەکی دیکەش نابێت ببێتە قوربانی کێبکڕکێی دەسەڵاتی نێوخۆیی یان هەرێمی.

هەر لەبەر ئەمەش دەبێت رێککەوتنی شنگال بەتەواوی جێبەجێ بکرێت، بەبێ دواکەوتنی زیاتر، حوکمڕانی جێگیر و پێکهاتەی ئاسایش زۆر گرنگە. رێگە بەئاوارەکان دەدات دواجار بگەڕێنەوە ماڵەوە، هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە خێراتر بکرێت، پێشکێشکردنی خزمەتگوزاری گشتی باشتربکرێت.

نەتەوەیەکگرتووەکان بەردەوامدەبێت لە پەرەپێدان بە رێکارەکانی لێپرسینەوە لە تاوانەکانی داعش دژی ئێزدییەکان بۆ گەڕاندنەوەی دادپەروەری بۆ هەموو ئەوانەی بەدەست ئەم تاوانە قێزەونەوە دەناڵێنن. ئازادی و دادپەرورەری شانبەشانی ئاشتی و گەشەکردن دەڕوات.

ئێمە دەستخۆشی لە خۆڕاگری ئێزدییەکان دەکەین لە پاراستنی کولتوور و میراتەکەیان سەرەڕای هەوڵەکانی داعش بۆ سڕینەوەیان و سەرەڕای ئەو ئاڵنگارییە بێشوومارانەی کە کۆمەڵگەکە بەردەوام رووبەڕووی دەبێتەوە. ئەوانەش لە بیرناکەین کە کوژراون یان برینداربوون یان زیانیان بەرکەوتووە. هەروەها ئەوانەش کە بێسەروشوێنن، دەبێت گەڕان بەدوایاندا بەردەوامبێت تاوەکو ئەم بابەتە بە ئازارە کۆتایی پێدێت.

لەکاتێکدا یادی ئەم لاپەڕە زیانبەخشەی مێژووی عێراق دەکەینەوە، پابەندی خۆمان بە ئارامی و سەقامگیری بۆ ئێزدییەکان و خەڵکی شنگال دووپاتدەکەینەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ده‌ڤه‌ردارێ شنگالێ: په‌كه‌كێ ده‌ست ب سه‌ر ژێده‌رێن ئابووری یێن شنگالێ دا گرتییه‌

Lalish Duhok

ئاوارێن كەمپا شاریا داخوازا گازا سپی دكن

Lalish Duhok

92% ئاوارێن ل پارێزگەها دهۆكێ دژين كوردێن ئێزدى نە

Lalish Duhok