داوى هژمارا گرتيێن ئێزدى هاته راگه‌هاندن كو هێشتا نه‌هاتينه رزگاركرن
وشه:
نووسینگه‌ی رزگاركردنی كوردانی ئێزیدی له ده‌ستی داعش، دواین ئاماری قوربانییانی كۆمه‌ڵكوژی شنگالی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، هێشتا دوو هه‌زار و 717 كه‌س بێسه‌روشوێنن كه له‌لایه‌ن داعش رفێنرابوون.
ساڵی 2014 له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا داعش هێرشی كرده سه‌ر شنگال و ئامانجی ئه‌وه‌بوو ئێزیدییه‌كان به ته‌واوی له‌ناو به‌رێت. به‌هۆی هێرشه‌كه سه‌تان هه‌زار ئێزیدی هه‌ڵاتن و به هه‌زارانی تریش كه‌وتنه ده‌ستی تیرۆریستانی داعش، هه‌ر له رۆژانی یه‌كه‌مدا به هه‌زاران ئێزیدییان كۆمه‌ڵكوژ كرد، جگه له‌و ژماره‌یه‌ی كه بۆ مه‌به‌ستی جیاواز به‌كاریان هێنان و ته‌نانه‌ت كڕین و فرۆشتنیان پێ كرا و دڕندانه‌ترین تاوانیان به‌رانبه‌ر ئه‌نجام درا.
به‌پێی دواین ئاماری نووسینگه‌ی رزگاركردنی كوردانی ئێزیدی له ده‌ستی داعش كه كۆپییه‌كی بۆ “وشه” هاتووه، له ساڵی 2014 تا ئێسته به‌هۆی داعش پێنج هه‌زار كه‌س له ئێزیدییه‌كان شه‌هید بوون. ئه‌وانه‌ی له كۆمه‌ڵكوژی شنگال بێ دایك و باوك بوون، دوو هه‌زار و 745 كه‌سن.
100 هه‌زار كه‌سیش بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات رۆیشتوون.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، ژماره‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی شنگال 83 گۆڕن، جگه له هه‌بوونی ده‌یان گۆڕی تاكه‌كه‌سی. 68 مه‌زار و شوێنی ئاینی ته‌قێنراونه‌ته‌وه و 100 هه‌زار كه‌سیش بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات رۆیشتوون.
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی رفێنراون ده‌گاته شه‌ش هه‌زار و417 كه‌س، له‌وانه سێ هه‌زار و 548 كه‌سیان له ره‌گه‌زی مێ و دوو هه‌زار و 869 له ره‌گه‌زی نێرن. له‌و ژماره‌یه سێ هه‌زار و 554 كه‌س رزگار كراون و دوو هه‌زار و 717 كه‌سیش هێشتا بێسه‌روشوێنن.
له ساڵی 2019ه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی سێی ئابی به رۆژی جینۆسایدكردنی ئێزیدییه‌كان ناساندووه، له‌و رۆژه‌دا به كۆمه‌ڵێك رێوڕه‌سم یادی ده‌كرێته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
