شبكة لالش الاعلامية

14 وه‌لاتان دانپێدان ب جینۆسایدا ئێزديان كريه‌،هێشتا عێراقێ دانپێدان نه‌كريه‌ 

14 وه‌لاتان دانپێدان ب جینۆسایدا ئێزديان كريه‌،هێشتا عێراقێ دانپێدان نه‌كريه‌ 

باسنيوز:

پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، پەرلەمانتارانی پارتی هەوڵ دەدەن کارەساتی شنگال لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە بە جینۆساید بناسرێت. پەرلەمانتارێکی دیکەش دەڵێت، تا ئێستا 14 دەوڵەت دانیان بە جینۆسایدکرانی شنگالدا ناوە، کەچی هێشتا عێراق لەو بوارەدا هیچ هەنگاوی نەناوە.

خالد سەلیم، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”هێشتا پەرلەمانی عێراق دانی بە جینۆسایدکردنی شنگالدا نەناوە و حکوومەتی فیدراڵییش خەڵکی زیانپێگەیشتووی شنگالی قەرەبوو نەکردووەتەوە، ئێمە لە پەرلەمانی خۆمان هەموو هەوڵێک دەدەین و هیوادارین پەرلەمانتارانی عێراق هاوکارمان بن بۆ ئەوەی پەرلەمان دان بە جینۆسایدکردنی شنگالدا بنێت.”

ئاشکرایشی کرد: ”ئێمە لە ڕێگەی ڕێکخراوێکەوە کار دەکەین بۆ ئەوەی بەڵگەنامەکانی کۆمەڵکوژیی شنگال و ئێزدییەکان ببەینە پەرلەمانی وڵاتانی جیهان بۆ ئەوەی دان بە جینۆسایدکردنی شنگالدا بنێن.”

هەر لەم بارەیەوە، ڤیان دەخیل، پەرلەمانتاری ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق، دەڵێت: ”تا ئێستا 14 دەوڵەت دانیان بە جینۆسایدکرانی شنگالدا ناوە، کەچی هێشتا عێراق لەو بوارەدا هیچ هەنگاوی نەناوە و پێویستە عێراقیش دان بەو کۆمەڵکوژییەدا بنێت و خەڵکی زیانپێگەیشتووی شنگال قەرەبوو بکرێنەوە و تیرۆریستانی داعشیش کە بە ناوی وەهمی چوونەتە دەرەوەی وڵات دەستگیر بکرێن و سزا بدرێن.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نامەیا ماستەرا قوتابیەكا ئێزدی دبتە پەرتووك

Lalish Duhok

بەرپرسێ‌ لقێ‌ ئێك یێ‌ پارتی سەرەدانا بنگەهێ‌ لالش ل دهۆكێ‌ دكت

Lalish Duhok

مەحما خەلیل: كار لسەر جینۆسایدا شنگال دئێتە كرن

Lalish Duhok