کونسولا بریتانیا: پێدڤيە ڕێککەفتنا شنگال بێته بجهئينان و ژیانا ئاسایی بۆ ئێزدیان ڤهگەڕت
باسنيوز:
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/8/2023، کۆنفرانسی ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییان بە دروشمی ”بەرەو داهاتوویەکی بەردەوامی سەقامگیر بۆ ئێزدییان” و لەژێر چاودێریی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر دەستی پێ کرد و تێیدا کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد.
ڕۆزی کەیڤ، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر لە وتارەکەیدا گوتی: ”بەریتانیا بۆ کۆتاییهێنان بە داعش بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکوومییەکان و یونیتادیش هەماهەنگ دەبێت بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش بکرێت.”
کونسوڵی گشتیی بەریتانیا گوتیشی: ”پاش نۆ ساڵ هێشتا ئێزدییەکان پێویستیان بە دادپەروەری هەیە، ئێمە خۆشحاڵین کە هەشت هەزار ئێزدی ڕزگار بوون و هاوکارییان دەکرێت و ئێمە پێشوازی لە یاسای ئێزدییە ڕزگاربووەکان دەکەین کە لە ساڵی 2021 پەسند کرا و بەریتانیا لە هەموو هاوکارییەکی مادی بۆ ئێزدییەکان بەردەوام دەبێت.”
ڕۆزی کەیڤ جەختی لەوەش کردەوە کە ”گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ زیدی خۆیان ئاڵنگارییەکە و پێویستە ئاسایش و ئەمنیەتییان بپارێزرێت، ئەمەش کاتی دەوێ، بۆیە ئێمە باوەڕمان وایە کە دەبێ لە ماوەیەکی نزیکدا ڕێککەوتنی شنگال لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیی عێراقدا جێبەجێ بکرێت و دووبارە شنگال بنیات بنرێتەوە و ژیانی ئاسایی بۆ بگەڕێنرێتەوە.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی