بریکارێ دیوانا وەقفا ئایینان: نووژەنکرنا پەرستگەها لالش پێدڤى ب 30 ملیار دیناران ههيه
رووداو دیجیتاڵ
بریکاری ئایینی و رۆشنبیریی دیوانی کریستیان و ئێزدی و سابیئەی مەندایی عێراق رایگەیاند لە بودجەی پارێزگای نەینەوا، دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی پەرستگەی لالشی ئێزدییان لە قەزای شێخان تەرخانکراوە، بەڵام نۆژەنکردنەوەی پەرستگەکە پێویستی بە نزیکەی 30 ملیار دینارە.
رۆژی سێشەممە 14-11-2023، داسن سلێمانی سفۆ، بریکاری ئایینی و رۆشنبیریی دیوانی کریستیان و ئێزدی و سابیئەی مەندایی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “دوو رۆژە دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوەی پەرستگەی لالشی ئێزدییەکان، بەتایبەت ئەم نۆژەنکردنەوەیە ئەمجارە رێگەی سەرەکیی پەرستگەکە و شۆستەکانی دەوروبەری تا دەگاتە پەرستگەکە، دروستکردنی باڵەخانە بەتایبەت باڵەخانەیەکی شەش نهۆمی بۆ راگرتنی ئۆتۆمبێلی سەردانیکارانی پەرستگەکە و دانانی سیستەمی کارەبا و چەندین پڕۆژەی دیکە دەگرێتەوە.”
داسن سلێمانی سفۆ، گوتی “نۆژەنکردنەوەکە لەسەر بودجەی پارێزگای نەینەوا دەبێت، دوو ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە، بەڵام ئەو پارەیە کەمە، چونکە ئەگەر هەموو پەرستگەکە و دەوروبەری نۆژەنبکرێتەوە پێویستی بە 30 ملیار دینار هەیە.”
لەبارەی نۆژەنکردنەوەی ئەمجارە کە دەستپێکراوە، بە گوتەی ئەو بەرپرسەی دیوانی کریستیان و ئێزدی و سابیئەی مەندایی عێراق، کاریگەریی لەسەر ئاسانکردنی هاتووچۆی ئەو کەسانەی سەردانی پەرستگەی لالش دەکەن و ئەو گەشتیارانەشی دەچنە پەرستگەکە، دەبێت چونکە بە قسەی ئەو “رێگەکە فراوان دەبێت و کاریگەریی لەسەر راکێشانی خەڵکی زیاتر دەکات بۆ ئەوەی سەردانی ئەو پەرستگەیە بکەن.”
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵانی رابردوودا چوار پڕۆژەی لەنێو پەرستگەکەدا جێبەجێکردووە؛ بەڕێوەبەری کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف سعود مستۆ، رۆژی هەینی 4-2-2022 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئێستا پڕۆژەی پێنجەم لە جێبەجێکردندایە و بریتییە لە دروستکردنی دەروازەیەک بۆ پەرستگەکە.
تاوەکو ئێستا چەند جارێک پەرستگەی لالش، کە بە پیرۆزترین پەرستگەکانی ئێزدییەکان لەسەر ئاستی جیهان و عێراق دادەنرێت نۆژەنکراوەتەوە، ئەمریکاش بڕی 2 ملیۆن و 300 هەزار دۆلاری بۆ نۆژەنکردنەوەی تەرخانکرد.
لالش، پەرستگەی کوردانی ئێزدییە و دەکەوێتە قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک، لەناوچەیەکی شاخاوی هەڵکەوتووە و کوردانی ئێزدی بە پیرۆزترین شوێنی دەزانن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی