شبكة لالش الاعلامية

چاوان دێ پاسۆرده‌كێ بهێز دانيێ هیچ کەس نكارت هاک بکت؟

چاوان دێ پاسۆرده‌كێ بهێز دانيێ هیچ کەس نكارت هاک بکت؟

دواڕۆژ141172016_13213qweqwewqe
هاککردنی ئەکاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ئیمەیڵ بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە.

لە ماوەی ڕابردووەدا چەندین کەسایەتی ناودار و بەناوبانگی جیهانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بوونە ئامانجی هاککەران، لە گرنگترینیان مارک زوکەربێرگی بەڕێوبەری گشتی فەیسبوک بوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستا و تویتەر.
بۆیە زۆر گرنگە لەکاتی دانانی پاسۆردا، پەیڕەوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەین بۆ ئەوەی پاسۆردەکانمان بەهێزبن و ڕوبەڕووی هاککردن نەبینەوە:

– پاسۆردی درێژ:
ئەو پاسۆردانەی کە درێژن بەهێزترە لەو پاسۆردانەی کە کورتن، بۆیە باشترە پاسۆردێک هەڵبژێرین کە لە 12 یەکە کەمتر نەبێت.

– تێکەڵە:
ئەگەر بێت و پاسۆرد تێکەڵەیەک بێـت لە وشە و ژمارە و هەندێکجاریش وشەکانی بە کەپیتاڵ و سمۆڵ بنوسرێن، هەندێک ئامڕازی تێبکرێت وەک | : ; ” ‘ < > ، . ? /”.

لە پاسۆردی دووبارە دووربکەوەرەوە
هەوڵبدە خۆت دووربخەرەوە لە دانانی وشەی نهێنی دووبارەی وەک (123456789) یاخود (123456) یاخود ناوی خۆت و بەرواری لەدایکبوون، چونکە ئەو پاسۆردانە ئاسان هاک دەکرێن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

گه‌له‌ك بكارئينانا هێدفۆنێ دبته‌ ئه‌گه‌رێ كه‌ربوونێ

Lalish Duhok

ژبلى فه‌یسبووك و تویته‌ر تره‌مپ تۆڕه‌كا دى يا كۆمه‌ڵایه‌تى دروست دكت

Lalish Duhok

کۆمپانیایا “BMW” دروستکرنا ماتۆرەکا زیرەک راگەهاند

Lalish Duhok