نیسان 15, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ده‌مێ راگەهاندنا ئایفۆنا نوو هاته‌ ئاشکه‌راکرن

ده‌مێ راگەهاندنا ئایفۆنا نوو هاته‌ ئاشکه‌راکرنiphone724716

خەندان

لەماوەی هەفتەی رابردوو، پێگە جیهانیی و تەکنەلۆژییەکان چەندین وێنە و ڤیدیۆی دزەپێکراوی ئایفۆن حەوتیان بڵاوکردەوە و تیشکیان خستە سەر تایبەتمەندییەکانی.

ئیڤان بلاسی ریپۆرتەری مۆبایل، لە رێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، هەوالی کاتی راگەیاندنی ئایفۆن حەوتی لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە ئاشکراکرد.

بەپێی تویتەکەی ئیڤان بێت، کۆمپانیای ئەپڵ لە ١٢ی ئەیلولی ئەمساڵ لە میانی پێشانگای ئیڤا بەرلین، ئایفۆن حەوت ئاشکرا دەکات و تایبەتمەندییەکانی بۆ هەوادارانی دەخاتەڕوو.

بەڵام بەپێی ئەو دەنگۆیانە بێت کە لەلایەن سەرچاوەکانی نزیک لە ئەپڵەوە بڵاوکراونەتەوە، ئەو کۆمپانیایە بە سێ جۆر ئایفۆن حەوت دەخاتە بازاڕ و هەریەکەیان قەبارەیەکی تایبەت بەخۆی هەیە و لە نرخ و تایبەتمەندی دا جیاوازن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi