دوكما سهرهكى ل ئایفۆنێ دا دێ ئێته گوهورين
خەندان
هەمووان لە چاوەڕوانی کۆنگرەی داهاتووی کۆمپانیای ئەپڵدان کە وابڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلول ببەسترێت و ئایفۆنێکی نوێ پێشان بۆ هەوادارانیان بدرێت.
هەرچەندە تاڕادەیەک ناوی بەرهەمەکە و تایبەتمەندییەکانی ئایفۆنە نوێیەکە بەدیارکەوتووە، بەڵام دوو بۆچوون هەیە کە یەکێکیان دەڵێت تەواوکەری ئایفۆن شەش دەبێت، ئەوی دیکەیان دەڵێت ئایفۆن حەوت دەبێت.
بەپێی دەنگۆکان کە دوورو نزیک لە سەرچاوەکانی ئەپڵەوە وەرگیراوە، ئایفۆنی حەوت زۆر جیاواز دەبێت هەم لە رووی تایبەتمەندییەوە هەم لە رووی شێواز و قەبارەشەوە، ئەگەر مانگی ئەیلول بڵاوبکرێتەوە یاخود ساڵی ٢٠١٧، وەک لە وێنەکەدا دیارە شوێنی دوگمەی سەرەتا گۆڕاوە.
واتە باس لەوە دەکرێت لە ئایفۆن حەوت دوگمەی سەرەتا (Home)ی نامێنێت لەو شوێنەی ئێستای، بەڵکو دەخرێتە سەر شاشەکە، ئەمەش تاڕادەیەک جیاواز لەوانی دیکە دەبێت، بۆیە هەوادارانیان لە چاوەڕوانی هەواڵی فەرمیدان و دەڵێن ئاخۆ مانگی ئەیلول ئایفۆن حەوت رادەگەیەنرێت یاخود ئایفۆنێکە کە دەبێتە تەواکەری ئایفۆن شەش بەناوی (iphone 6se).
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی