شبكة لالش الاعلامية

بریارا دابەشکرنا ئه‌ردى ل ئەنجوومەنێ وەزیران دەرچوو

بریارا دابەشکرنا ئه‌ردى ل ئەنجوومەنێ وەزیران دەرچوو

هەولێر-KDP.info-ImageThumb

ئەندامێکی لیژنەی شارەوانی پەڕلەمانی کوردستان دەڵێت، دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەر و کرێنشینان پێویستی بەسێ قۆناغ ھەیە و لەئێستاشدا قۆناغی یەکەم تەواو بووە و کار بۆ تەواوکردنی قۆناغی دووەم دەکرێت.

(بەھزاد زێباری) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: “کارکردن بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەر و کرێنشینان بەردەوامە و لەئێستادا قۆناغی یەکەمی تەواوبووە کە کۆکردنەوەی داتاوئاماربووە و کار بۆ قۆناغی دووەم دەکرێت کە دیاری کردنی زەویە لەپارێزگ و قەزا و ناحیەکان و لەزۆر شوێنیش زەوی دیاریکراوە بۆ ئەوەی بەسەر فەرمانبەر و کرێنشینان دابەش بکرێت.

(زێباری) گوتیشی: “ھەرکاتێک قۆناغی دیاریکردنی زەویش تەواو بوو ئەو کات قۆناغی سێ یەم دەستپێدەکات کە دابەشکردنی زەوی دەبێت بەسەر فەرمانبەر و کرێنشینان بەپێی خاڵ و رێزبەندی، دیاریش دەبێت کە بەچ شێوەیەک زەوی دابەش دەکرێت.

ئه‌و ئەندامه‌ی لیژنەی شارەوانی ده‌شڵێت، بڕیاری دابەشکردنی زەوی لەئەنجوومەنی وەزیران دەرچووە و پەشیمانبوونەوە لێی نیە، بەڵام پێویستی بەکات ھەیە، چونکە وردەکاری زۆرە، لەبەر ئەوەی دیاریکردنی زەوی لەلایەن وەزارەتی شارەوانی کاتی دەوێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شێخ جەعفەر: ھێزا پێشمەرگێ رۆژ پشکەکە ژ پێکھاتا وەزارەتا پێشمەرگەی

Lalish Duhok

حكوومه‌تا هه‌رێمێ به‌رسڤا گه‌فێن ئیرانێ دا

Lalish Duhok

سەرۆک بارزانی:کیمیابارانکرنا هەڵەبجە برینەکا کوورە ل سەر لاشێ گەلێ مە و چو جاران ناھێتە ژبیر کرن

Lalish Duhok