ل ناڤ فرۆکێ دا گالاکسی نۆت حەوت هاته قەدەغەکرن
خەندان
باشترین هێڵە ئاسمانییە جیهانییەکان بڕیاری قەدەغەکردنیان بۆ بەکارهێنانی گالاکسی نۆت حەوت لەناو فڕۆکەدا دەرکرد بەهۆکاری دوورکەوتنەوە لە مەترسی و تەقینەوەی ئامێرەکە.
ئەم بڕیارەش دوای ئەوەهات کە بەهۆی بوونی هەڵەیەکەوە لە باتری گالاکسی نۆت حەوت، دەبێتە هۆی تەقینەوەو زیانێکی زۆریش بە چواردەورەکەی دەگەیەنێت.
هەرچەندە لەماوەی هەفتەی رابردوو بەشێوەیەکی فەرمی کۆمپانیای سامسۆنگ بڕیاری کشانەوەی ئەو ئامێرەی دا لە بازاڕەکان ـدا، بەڵام بەهۆی کڕینی لەلایەن ملیۆنان کەسەوە ئەستەمە سەرجەم ئەو ئامێرانە بگەڕێنرێتەوە بۆ کۆمپانیاکە، هەربۆیە لەلایەن خۆیەوە ئاژانسی سەلامەتی لە حکومەتی ئەمریکا ئامۆژگاری خەڵکی دەکات لە کڕین و بەکارهێنانی ئەو ئامێرە دووربکەونەوە بۆ ئەوەی گیانیان نەکەوێتە مەترسییەوە.
لەوبارەیەوە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە سامسۆنگ رایگەیاندووە بەخێرایی کار بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ئامێرەکانی گالاکسی نۆت حەوت دەکەن لە ١٠ بازاڕی سەرەکیی لەوانە ئەمریکا و کۆریا، بۆ ئەوەی بە زووی ئامێرە سەلامەتەکە بگاتەوە دەست هاوڵاتیان.
بەپێی رۆیتەرز تێچووی گەڕانەوەو چاککردنی گالاکسی نۆت حەوت پێنج ملیار دۆلار لەسەر سامسۆنگ دەکەوێت چونکە زیاد لە دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دانەی لێفڕۆشراوە لەماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا پاش خستنە بازاڕی.
سەرەتای دەرکەوتنی تەقینەوەی باتری ئەم ئامێرەش دەگەڕێتەوە بۆ پیاوێکی کۆری کە لەدوای پێنج رۆژ کڕینی لەکاتی شەحن وەرگرتندا تەقیبۆوە هەربۆیە بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوویەوەو لە حاڵەتەوە بوو بە دیاردە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی